وەزارەتی پەروەردە ئاگاداریەکی بۆ خوێندکارانی پۆلی ٩ و ١٢ ی ئامادەیی بڵاوکردەوە
لە ئاگادارییەکەى وەزارەتى پەروەردەدا کە لە پەیجى وەزارەت بڵاوکراوەتەوە هاتووە، قوتابیانى خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە، وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتى نیشتیمانى و لەپێناو بەرژەوەندى هەمووتان، ئەگەر هەر جۆرە سەرپێچییەکەتان لە تاقیکردنەوەکان بینى، چ لەناو هۆڵى تاقیکردنەوە و چ لە دەرەوەى هۆڵ، دەستبەجێ پەیوەندى بە لیژنەى بەدواداچوونەوە بکەن.
هەروەها وەزارتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم بۆ ئەو مەبەستەش چەند ژمارەیەکى تەلەفۆنى داناوە کە بریتین لە ” ٠٧٥١٢٣٥٧٠٧٧ ـ ٠٧٥٠٤٧٦٨٦٨٩ ـ ٠٧٥١٢٣٥٣٣٣٨ ـ ٠٧٥٠١١٤١٢١٢ ” و هاوکات ئاماژەى بە وەشکردووە، بۆ ئاگاداربوون لە هەر پەیام و گۆڕانکارییەک و وەرگرتنى هەواڵى ڕۆژانەى تایبەت بە تاقیکردنەوەکان و تەماشاکردنى وەڵامى تاقیکردنەوەکان، دەتوانن سەردانى پەیجى فەرمى وەزارەتى پەروەردە بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕۆژى ١٤ى ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانى پۆلى ٩ى بنەڕەتى و ڕۆژى دواتریش ١٥ى مانگ تاقیکردنەوەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەست پێبکات.
نووسراوه لهلایهن
zankoline

ليست هناك تعليقات: