Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

عەبدولا کوێخا موبارەک بۆ قوباد تاڵەبانی: جەنابتان بون بە جانتا هەڵگرو خزمەتکاری یاساشکێن

بەرپرسی مەكۆی چەمچەماڵی گۆڕان دەڵێت: پێویستە جێگری سەرۆكی حكومەت لە بری هەڕەشە كردن داوای لێبوردن لە خەڵكی ئەو شارە بكات.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان  و بەرپرسی مەكۆی چەمچەماڵی ئەو بزوتنەوەیە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت “قوباد تاڵەبانی بە چ یاسایەك ئامادەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی چەمچەماڵ بووە؟ چونكە ئەوە كاری ئەنجومەنی پارێزگایە نەك ئێوە، لێرەدا وادەرەكەوێت كە جەنابتان حیساب بۆ یاسا نەكەن و خۆتان لە سەرووی یاساوە دەبینن”.

وتوشیەتی “لەكاتێكدا ئێوە ئەڵێن لەوانەی قبوڵناكەین كە خۆیان لەسەرووی یاساوە دەبینن، بەڵام لە هەمان كاتدا و بە شێوەیەكی كرداری جەنابتان بوون بە خزمەتكار و جانتا هەڵگری ئەوانەی كە لەسەرووی یاساوە بڕیاری دورخستنەوەی وەزیرەكانی كابینەكەی تۆیاندا، ئەی بۆ قبوڵی دەكەیت؟”.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكردووە “پێویست بوو لەبری ئەو هەڕەشەكردنە داوای لێبوردن لە خەڵكی چەمچەماڵ بكەیت، لەبەر ئەوەی خەڵكی ئەم سنورە گیرۆدەی ژیانێكی ئێجگار قورس و پڕ دەرد و مەینەت بونەتەوە لە سایەی حكومەتە شكست خواردووەكەی جەنابتەوە و سنورەكەمان توشی كێشمەكێش و دابڕان و فەرق و جیاوازیەكی زۆری سیاسی، چینایەتی و كۆمەڵایەتی بوە بەهۆی ئەوەی حزبەكەی جەنابت و تایبەت تر بنەماڵەكەت كەسێكی نەشیاو و بێ توانا و بێ ئەزمونتان كردە قائیمقامی چەمچەماڵ لە پێشوودا”.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك وتوشیەتی “گەر مەبەستی هەڕەشەكانت گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و بەردەمی دادگا بێت ئەوە لاریمان نیە”.

جێی باسە رۆژی پێنج شەممە لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی قایمقام و پۆلیسی چەمچەماڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەڵامی توندییان دەبێت بۆ ئەوانەی كە حساب بۆ یاسا و دامودەزگاكانی دەوڵەت ناكەن.

Newa.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

عەبدولا کوێخا موبارەک بۆ قوباد تاڵەبانی: جەنابتان بون بە جانتا هەڵگرو خزمەتکاری یاساشکێن Reviewed by Unknown on 12:18:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.