چیرۆكى كوشتنى فیصل له‌سه‌ر ده‌ستى فیصل
چیرۆكى كوشتنى فیصل له‌سه‌ر ده‌ستى فیصل
ئەکاونتی ڕۆژنامەنوس : سۆران کەریم
له 25/ 3/ 1975 له ڕیاز، له كاتى پێشوازیكردنى له وه‌زیری كوه‌یت، له دیوانی پادشایه‌تی، شا فیصل بن عبدالعزیز، سێیه‌م پاداشى عه‌ره‌باستانى سعوودی له‌لایه‌ن برازاكییه‌وه شازاده “فیصل بن مساعد بن عبدالعزیز ئال سعود”، به فیشوك كوژرا.
هه‌ر له‌وێ ده‌ستگیر كرا و دواتر له 18/ 7/ 1975 حوكمى سه‌رپه‌ڕاندنى به شمشێر به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودی به شێت وه‌سفیان كرد، به‌ڵام كچه هاوڕێ ئه‌مریكییه‌كه‌ى كه 5 ساڵ به‌یه‌كه‌وه بوون ڕه‌تیكرده‌وه عه‌قڵى له‌ده‌ستدابێت.
هۆكارى كوشتنه‌كه‌ش، بۆ 4 ئه‌گه‌ر گه‌ڕێندرایه‌وه:
١- ئه‌مریكا هانیدابێت، چونكه نه‌وتى لێبڕین.
٢-له تۆڵه‌ى براكه‌ى بێت كه خۆپیشاندانى به‌ڕێوه‌برد و كوژرا.
٣- بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى دایكی كه حوكمى نه‌جدیان ئه‌كرد و حوكمه‌كه‌یان لێوه‌رگیرایه‌وه.
٤- به‌هاندانى ئامۆزاكانى بووه، چونكه شا فیصڵ ده‌سه‌ڵاتى لێوه‌رگرتنه‌وه.

نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: