Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژمارەیەک قوتابی کوڕ بە تەنورەوە خۆپیشاندانێکیان دژی بڕیارێکی قوتابخانەکەیان کرد

نزیکەی ٣٠ قوتابی کوڕ لە ئەکادیمیای ئای ئێس سی ئەی لە شاری ئێکسیتەر لە ئینگلتەرا دوای ئەوەی ڕێگەیان پێنەدرا بە شۆرتەوە بچنە قوتابخانە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و لە خۆپیشاندانەکەدا تەنورەی کچانیان پۆشی.

قوتابیەکان داوایان لە ئەکادیمیاکە کردبوو کە ڕێگەیان پێبدرێت لەبەر کەش و هەوای گەرم شۆرت بپۆشن، بەڵام ڕێگەیان پێنەداون و قوتابیەکانیش بە پۆشینی تەنورە ناڕەزاییان دەربڕیوە.

یەکێک لەو قوتابیانەی کە لە خۆپیشاندانەکەدا بەشداری کردبوو وتی ”ئێمە ڕێگەمان پێنادرێت شۆرت بپۆشین، منیش تەواوی ڕۆژ بە پانتۆڵەوە دانانیشم، چونکە کەمێک گەرمە”.

ئەیمی میشێل مامۆستا لە ئەکادیمیاکە وتوویەتی، پۆشینی شۆرت “بەشێک نییە” لە سیستمی یەکپۆشی قوتابخانەکە. بیرۆکەی خۆپیشاندانیش بە تەنورەوە بیرۆکەی میشێل بووە، هەرچەندە یەکێک لە قوتابیەکان باسی لەوە کردووە، کە پێی وا نەبووە کە مامۆستاکە بە ڕاستی ئەوەی مەبەست بووبێت.

قوتابیانیش هیوایان خواستووە کە ئەکادیمیاکەیان بە سیاسەتی پۆشینی شۆرتدا بچێتەوە. میشێل ئاماژەی بەوە کردووە، ئێمە دەزانین کە کەش و هەوا گەرمی کردووە و هەوڵی تەواوی خۆمان ئەدەین بۆئەوەی قوتابیەکانمان ئاسوودەبن. میشێل باسی لەوەش کردووە کە بەبێ ڕاوێژکردن بە قوتابیان و خانەوادەکانیان هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستمەکەدا ناکات و بەڵام “ئەگەر کەش و هەوای گەرم بەردەوام بێت دڵخۆش دەبین بە تاوتوێکردنی گۆڕانکاری بۆ داهاتوو”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ژمارەیەک قوتابی کوڕ بە تەنورەوە خۆپیشاندانێکیان دژی بڕیارێکی قوتابخانەکەیان کرد Reviewed by Unknown on 9:36:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.