Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاخر ئەم بەندانەی خودا پێویستیان بەو پارە هەیە یان ئەو بەندانەی کە پارەکەی ئیوە ئەدەن بە گانی مناڵی چواردە ساڵ

هیوایەک ببەخشە بە بێ هیواکان

حسێن علی شریف/ماڵپەڕی زانکۆلاین

سەردانی ماڵە بچوکو پڕ ئازارەکەی خودا بکەن

واز لە ماڵە پڕ لە خراپەو پارەکەی تری خودا بهێنن لە هەر کۆڵانێکا دوو مزگەوت لەشارۆچکەیکدا دەیان ژمارەی ئەوانەی سەردانی ئاودەستەکانی ئەکەن زۆر زیاترن لەوانەی کە بۆ نویژی جەماعەت سەردانی ئەکەن!ڕوبەری هەر مزگەوتێک هەزاران مەتر جگە لە موکەبەرەی گەورە گەورەو دەنگی ناساز هیچی تری لێ نایەتە دەر نوێژەکان لە هەر جیگایەکدا بێت ئەکرێن بەڵام نەخۆشەکان لە هەمو جیگایەکدا چارەسەر ناکرێن خودا لە هەمو جێگایەکا ئەدۆزریتەوە ،بەڵام نەخۆشەکان لە هەمو جێگایەکا چارە ناکرێن.
تەنها مزگەوتەکان نیە لە هەر بستێکی ئەم وڵاتەدا
ئەپارتمانێکی زۆر زۆر گەورە لە ناو جەرگەی باخێکی سەدان هێکتاری ژمارەی ژورەکانی ئەپارتمان هێندە زۆرن کە پیاوەکە خۆی نازانێت چەندە!

تەواوی ژورەکانی ئەپارتمان تەنها دو ژوری گەرمە! ژورێک لە نهۆمی سێیەم پیاوە سەرو سمێڵ بۆیاخ کراوەکەو دو لەشفرۆشی ڕوتی تێدایە کە کاسن بە بۆنی هاڵاوی ڤیاگراو ویسکی دەمی پیاوەکە.

ژورێکیش لە دەرەوەی ئەپارتمان دروست لە بەردەم دەرگای تەلبەندی باخەکە چەن پاسەوانێکی تیدایەو چاوەڕێێ فەرمانی دوای ڕەحەت بونی پیاوەکە ئەکەن! سەدان بارەگای حیزبی زەردو شینو نیلیو قاوەییو سەوزو هتد.

هەر یەک لەم بارە…..گا یانە جگە لە چەن پیاویکی بێ ئیش نەبێ کەس سەردانیان ناکا بەڵام مانگانە سەدان هەزار دۆلاریان بۆ سەرف ئەکرێت.

ریکخراوو کۆمەلەگاو حوجرەو تەکیەو تاوەرو گردو قاحبە خانەی حیزبی کە جگە لە ئینسان هەمو شتێکی تری تیا ئەبینی.

ئەی ماڵە بێ نازەکەی خودا؟

نەخۆشخانەی هیوا……………………………..

تەنها بینایەکی دو نهۆمی نهۆمی سەرەوە بۆ ئەو مناڵانەی کە گەورەیی نابینن

نهۆمی ژیرەوەش بۆ ئەو گەورانەی کە مناڵیان نەبینی

لە هەر ژورێک زیاتر لە چوار نەخۆش دوا رۆژەکانی ژیانیان بە دەم ئازاری دەرزی کیمیایەوە ئەژمێرن

لە هەر ژورێک عیزرائیلیکی بێ ڕەحم ئەسوڕێتەوە وردە وردە گیانی نەخۆشەکان ئەکێشێ

هیچ فریشتەیەک لەوێ نیە تەنها فریشتەکانی نەخۆشخانە نەبێت لە دکتۆرو کارمەندەکان کە هەرچی ئەکەن فریای ئەوان ناکەون.

نەخۆشم بینی پارەی دەرزیەکی ئازاری پێ نەبو نەخۆشم بینی جگە لە جلەکانی بەری هەمو شتێکی فرۆشتبوو نەخۆشم بینی تامەزرۆی شەربەتێکی ئەکردو نەیبو بیکڕێ نەخۆشم بینی لە سەرە مەرگا ئەبو بە پێ بڕۆشتایەتەوە بۆ گەراج تا بگاتە گوندەکەی.

لەوێ ئینسان بونی خۆمم دانا لەوێ ڕقم لە هەمو شتێک هەستا بە خۆشمەوە

پرسیم

هەی نەفرەتتان لێ بێت لە بری تاوەرو بینای زەخم نەتان ئەتوانی ئێرە چاک بکەن

هەی هەرچی بۆگەنی دونیا هەیە بە گۆڕی ئەجدادتان نەتان ئەتوانی تەنها پارەی چەن تەنکەرە نەوتێک بۆ ئیرە تەرخان کەن

رقم لەو گەمژانە هەستا کە ساڵی جارێک پارەکانیان ئەبەن بۆ سعودیە ئاخر ئەم ماڵەی خودا سەردانی ئەوێت یان ئەو ماڵەی کردویانە بە هی خودا

ئاخر ئەم بەندانەی خودا پێوویستیان بەو پارە هەیە یان ئەو بەندانەی کە پارەکەی ئیوە ئەدەن بە گانی مناڵی چوواردە ساڵ.

تۆ خۆت بە ئیمان دار ئەزانیتو منیش بە بێ ئیمان

دە من ئەوەم قەبوڵە بەڵام تۆ لە ناسینی خوداو ماڵەکەی خودادا هەڵەت کردوەو من نەمکردوە

تۆ کە تا ئیستاش چەپڵە بۆ گەورەکانت لێ ئەدەیتو بە حەکیمو سەرکردەو فەرمان ڕەوای بێ هەلەیان ئەزانیت تەنها رۆژیک سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بکە ئەوجا ئەزانیت کە تۆ جەن گەمژەیت

تەنها رۆژ



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئاخر ئەم بەندانەی خودا پێویستیان بەو پارە هەیە یان ئەو بەندانەی کە پارەکەی ئیوە ئەدەن بە گانی مناڵی چواردە ساڵ Reviewed by Unknown on 8:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.