ڕانیە، ڕوداوێکی هاتوچۆ ١١ قوربانی لێکەوتەوە
ڕانیە، ڕوداوێکی هاتوچۆ ١١ قوربانی لێکەوتەوە فازڵ حاجی بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندوە، لەئێوارەی دووەم رۆژی جەژن لەسەر رێگای هەولێر- رانیە لە دۆڵی سماقوڵی رودواێكی پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی ساڵۆن لەجۆرەكانی كرۆلا و كامری رویداوە و لەئەنجامدا ئافرەتێك كە سەرنشینی تۆیۆتا كرۆلاكە بوە، گیانی لەدەستداوە و (10) سەرنشینی دیكەش برینداربون. بەوتەی بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر، هۆكاری روداوەكە بۆ سەركێشییەكی شۆفێری تۆیۆتا كرۆلاكە دەگەڕێتەوە، چونكە بەخێراییەكی زۆر ئۆتۆمبێلەكەی لێخوڕیوە و كاتێك گەیشتۆتە شوێنێك كە پێچی تێدابوە، كۆنترۆڵی لەدەستداوە و چۆتە دیوەكەی دیكەی شەقام و لەسەر شۆڵدەر خۆی كێشاوە بە كامرییەكەدا.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ڕانیە، ڕوداوێکی هاتوچۆ ١١ قوربانی لێکەوتەوە
Reviewed by Unknown
on
9:21:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: