Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کاتژمێرەکانی خەوزڕان چیمان پێ دەڵین؟

لەشی مرۆڤ خاوەن کاتژمێرێکی بایلۆجییە کە خەریکی ڕێک خستنی ئەرکی ئەندامەکانی لەشە، زانایان ئەم کاتژمێرە بە کاتژمێری ئاسایی دەچوێنن و پێیان وایە ئەم کاتژمێرە بەسەر ١٢ بەش دابەش کرابێت و لەنیوان هەردوو کاتژمێرێکیشدا لەش خەریکی جێبەجێکردنی ئەرکێکی بایلۆجی دەبێت و یەکێک لە گرفتەکانی جەستەمان چاک دەکاتەوە.
ئەم کاتژمێرە زۆر جار دەیەوێت لە ڕێگەی هەندێک ئاماژەوە ئاگادارمان بکاتەوە کە گرفتێکمان هەیە، جا گرفتەکە پەیوەندی بە جەستەوە هەبێت یاخود لایەنی دەروونی.
ئەمانە هەندێکن لەو گرفتە دەروونیانەی کە لە ڕێگەی کاتژمێری بایلۆژییەوە دەتوانین دەست نیشانیان بکەین:
١-ئەگەر لەنێوان کاتژمێر ٩ بۆ ١١ ی ئێوارە تووشی خەوزڕان هاتیت ئەوا تووشی سترێس و فشاری دەروونی بوویت، جا لەوانەیە گرفتێکت لە کار یاخود لە ژیانی کۆمەڵایەتییەوە هەبێت.
٢-ئەگەر لەنێوان کاتژمێر ١١ی ئێوارە تاوەکو ١ی بەرەبەیان هەستت بە خەوزڕان کرد، ئەوا بەهۆی دڵ شکان و حاڵەتی سۆزدارییەوەیە .
٣- ئەگەر لە کاتژمێر ١تاوەکو ٣ ی بەرەبەیانی تووشی تێکچوونی خەو هاتیت ئەوا بێ ئەوەی ئاگاداربیت توورەبوونێکی زۆرت لە ناخی خۆت هەڵگرتووە، واباشە کە خۆت بەتاڵ بکەیتەوە و بزانیت لەچی تووڕەیت ئەگینا حاڵەتەکە دووبارە دەبێتەوە.
٤-ئەگەر لە کاتژمێری ٣ تاوەکو ٥ خەوت نەهات ئەوا بەهۆی خەمۆکییەوەیە، کە وادەکات سییەکانت باش ئیش نەکەن بۆیە هەوڵدە بە قوڵی هەناسە بدەیت.
٥-بەڵام ئەگەر لە کاتژمێری ٥ تاوەکو حەوت خەوت نەهات ئەوا تۆ کەسێکی دڵرقیت و میهرەبانیت لە ناخی خۆت دەرکردووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

کاتژمێرەکانی خەوزڕان چیمان پێ دەڵین؟ Reviewed by Unknown on 5:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.