هەسارەی هاوشێوەی زەوی دۆزرایەوە
دەزگای ناسای ئەمەریکا 10 هەسارەیان نوێیان دۆزیوەتەوە هاوشێوەی هەسارەی زەوین و پێدەچێت زیندەوەری دەرەکی تێدا بژی.
بۆفینس ئەو کەسەی لەگەڵ تەلەسكۆبی کیپلەری دەزگای ناسا کاردەکات و چاودێری چەند هەسارەیەکی بەردین دەکات ئاشکرایکردووە ئەو هەسارانە دەکەونە ناوچەیەکی ئاسایی لە خۆرەکانیانەوەو زۆر زانیاریی لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو.
ناوبراو دەڵێت “ئەمە مانای وایە ئەم هەسارانە وەک زەوی دەکەونە دووریەک لە خۆرەکانیانەوە، رێگە دەدات ئاوی شل لەسەر رووکەشەکانیان هەبێت.
ماریۆ پێرێز، زانای پرۆگرامەری کیپلەر لە ناسا، چەند داتایەکی نوێی خستووەتەڕوو وەک بەڵگە سەرەتایەکان دەربارەی ئەم هەسارانە، ئەم هەسارانەش بەنزیکەیی هەمان قەبارەی زەوی و خولگەکانیشیان بەدەوری خۆرەکانیاندا وەکو زەوی وایە.
تەلیسکۆبی کیپلەر لە بۆشایی ئاسمان لە گەڕاندایە بۆ هەسارەکان لەو کاتەی چووەتە سەر خولگەکەی خۆی لە دەوری خۆر مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009.
کاری ئەم تەلیسكۆبە گەڕانە بەدوای ئەو هەسارانەی لە زەوی دەچن.
لەکۆتا کارەکانیاندا نزیکەی 2335 هەسارەی دۆزیوەتەوە کە لە دەرەوەی خولگە خۆری ئێمەدان، تەنها 30 دانەیان لە هەسارەی زەوی دەچن کە بتوانن بۆ ژیان بشێن.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: