Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەڕواو ناڕوای دوێنێو بەڵێو نەخێری ئەمڕۆ

ئەڕواو ناڕوای دوێنێو بەڵێو نەخێری ئەمڕۆ!

حسێن علی شریف/ماڵپەڕی زانکۆلاین.

تەواوی ئەو خەڵکەی کە نویژمان لە مزگەوتەکەی ناو بازاڕ ئەکرد ئەمان گوت ناڕوا،بە حەمەعەلی تەنەکەچیو قالەی ئەحە بزگیریشەوە کە خوێندەواریان نەبوو.

تیکڕای جەماعەتی مزگەوتەکەی مەلا زایدو تەکیەکەی مەلا حسەینیش بە مامۆستا مەحمودو دکتۆر قادریشەوە ئەیانگوت ئەڕوا.

کار گەشتبوە ئاستێک کە بەرەی ئەرواو بەرەی ناڕوا لە هەر کوێدا بە یەک ئەگەشتن پەلاماری یەکیان ئەدا.

حەمەی دادە نازە خۆیو پەریخانی ژنی بە شەو نشینی چوبون بۆ ماڵ کاک تایەری پەنچەرچی کە خاڵۆزای خۆییو پورزای پەریخانیشی ئەکرد.

ئیتر ئەڕوا لەمو ناڕوا لەو دەمیان تێ گیرا بوو دواجار حەمە بە یەک بۆکس لا چاوی تایەری هێنابویە خوارەوە.

جا کە دەرو دراوسێ بە شەڕەکەیان زانی بە پەلە لە ماڵ کاک تایەر کۆ بونەوە بۆ سولحو ناوبژی.

کاک تایەر دەستی گرتبوو بە لا چاویەوەو هاواری ئەکرد بۆ خەڵکەکە.

ئەها برا یەوە سەیر کەن حەمە لە ماڵەکەی خۆما چی پێ کردم.دەی توخوا برا ئەمە شەڕو تڕ نیە لە بەر قاپی خۆما یەخەی گرتووم.

هەمو ئەوانەی پیمان وابو ئەڕواو هەمو ئەوانەشی پێیان وابو ناڕوا کەسمان قسەی خۆمانو بۆچونی خۆمان نەبوو.

تەنها ئەوە هەبو مامۆستکانی مزگەوتەکەی ئەم لا ئەیان وت ناڕواو ئیمەش وەک توتی ئەمان وتەوە.
مەلاکانی ئەولاش ئەیانوت ئەڕواو ئەهلی مزگەوتەکانی ئەوانیش وەک توت ئەیان وت ئەڕوا.

ئیستاش کە بیستو پینج ساڵ زیاتر بە سەر ئەو رۆژانەدا تی پەڕیوە هێشتا من نازانم ئەڕوا یان ناڕوا ؟.

خوێندنی سورەتی الفاتیحە بۆ مردوو !!.

ئەمرۆش لە نێوان هەردو بەرەی بەڵێو نەخێرا هەمان بەزمی ئەڕوا یان ناڕوای جاران ئەبینم.

تەواوی بزوتنەوەی گۆڕانو زۆرینەی زۆری ئەندامانی یەکێتیو دەستە جەمعی کۆمەڵی ئیسلامی ئەڵێن نەخێر.
هەرچی پارتیش هەیە بە عوسمان عەرەبیشەوەو تەواوی ئەندامانی یەک گرتوی ئیسلامیو تێکڕای هاوڕێیانی حیزبی شیوعیو هەمو قەومو قیلەی کاکە حەمەش ئەڵێن بەڵێ.

جا مەترسیەکە لەوەدایە وەک هەردو بەرەی دوێنێ یەکتریان بە کافرو بیدعە چی ئەناساند
ئاواش بەرە کانی ئەمڕۆ یەکتری بە جاشی عوسمانیو عێراقی ئەناسێنن.

ئێمە ئەبێ چی بکەین ؟.

سەرەتا من ئەوە ئەزانم کە هیچ تاکێکی کورد نیە خەون بە سەربەخۆیو دەوڵەتەوە نەبینێ.
هیچ تاکێکی کورد نیە پێی خۆش نەبێ کە کیانێکی سەربەخۆی هەبێت،بەڵام ئەبێت قەبارەی ئەو خراپیانە چەن بن کە دەسەڵات دارانی ئەم کوردستانە لە خەڵکیان کردوە کە ئاوا لە تاکی کورد بکەن شەق لە شیعاری سەربەخۆیی بدات؟.

ئاخۆ هەردو بەرەکەی ئەمرۆش بەڵێو نەخێرەکانیان هەڵقوڵاوی بیرو تێفکرینو ویستی خۆیانە یان توتی ئاسا دوای ویستی حیزبەکانیان کەوتون؟.

تەنها تکام ئەوەیە کە ئێوەش وەک حەمەی دادە نازەو تایەری پەنچەرچی لا چاوی یەکتری نەشکێنن لەم بێنەوە بەردەی بەڵێو نەخێرەدا.

تاوێک بە هێمنی دانیشنو بیر کەنەوە بە بیری خۆتان.ئەم مەسەلە مەسەلەیەکی ئاسان نیە تا تۆ بە عاتیفە بتوانیت خۆتی تیا یەک لایی بکەیتەوە بەڵکو ئەمە چارە نوسی نەوەکانی داهاتوتە کە ڕەنگە بە هەڵەیەکی ئەمرۆی تۆ دریژە بدەیت بە نەهامەتی ئەمڕۆی خۆت بۆ ئەوان.
هیمن بەو بیر بکەرەوە با ڕقو خراپەکاری سەرانی کورد وات لی نەکا بڕیاری هەڵە بدەیت.
پەلە مەکەو دوای قەرەباڵغی مەکەوە مێشکو هزرو بیر کردنەوەی خۆت ڕەنگە لە زۆر بڕیاری خراپ دورت خاتەوە.
تەخوینو تەشهیر بە کەسانی تر مەکە کە وەک تۆ بیر ناکەنەوە لەم بابەتدا.
کوردستان موڵکی هیچ لەم سەرکردانە نیە ئەکریت سبەی نەوەکانی ئەم میلەتە لە دادگایەکا سزایان بدەن.
بۆیە بەر لە هەمو شتیک بیر لە بەرژەوەندی گشتی بکەرەوە نەک بڕیاری حیزبەکەت.
من خەون بە دەوڵەتیکی سەربەخۆوە ئەبینم
دەوڵەتیک کە موڵکی بنەماڵەکان نەبنو موڵکی هەژاریکی ئەم میلەتە بیت بەر لە دەسەڵات داریکی
دەوڵەتیک کە مافی یەکە بەیەکەی تاکەکانی کوردستان بە جیاوازی ڕەنگو زمانو ئاینو بیرو بۆچونی تیا فەراهەم بکرێت.
دەوڵەتیک کە هەمو کەسێکی وڵاتەکە ئەگەری ئەوەی هەبێت کە رۆژێک ببێت بە سەرۆکی.

بە هیوای هیمنیو مردنی رقی نیوانمان.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئەڕواو ناڕوای دوێنێو بەڵێو نەخێری ئەمڕۆ Reviewed by Unknown on 8:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.