Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

من هەرگیز چارەنوسم بە فرۆشیارەکانی نیشتمان ناسپێرم

یەریڤان شاسوار

هەرچی ئەڵێن بڵێن بەڵام من هەرگیز بەهیوای بینینێ ئەم وێنە نەبووم……
چەن شەرمەزارم کەڕوی زەردی ئێوە ئەبینم ئارەقەی شەرم ئەڕێژم کاتێک دەست لەناو دەست بەهاپیرۆزەکانی ئەم نەتەوەتان بەگیرفانی پڕو مێشکی بەتاڵتان سپارد ، شەرمەزارم لە ئاستی شەهیدانی بەغەدر شەهیدکروای شەری نەگریسی ناوخۆ چەن بێباکن ئێوە ئێمەش شەرمەزار من نامەوێ چارەنوسم بەدەستی ئێوە دیاریکەم ئێوەی هاوبازرگانی داعش ئێوە ئەی ئەوانەی شەنگالتان بە ئاسانی بە شەمشەمە کوێرەکانی ئازادی بەخشی ، نا نامەوێ چارەنوسم چارەنوسی کچە یەزیدیەکی چەنجار فرۆشراو بێ لەژێر دەستەڵاتی ئێوە، من ئازادی و شکۆی مرۆڤ بوونم ئەوێ ئێوە ئەی ئەوانەی دەستان سورە بەخوێنی ڕۆلەکانی خۆتان من چارەنوسم بەبێ باکی ئێوە ناسپێرم ، چەن شەرمەزارم کاتێک لە ژێر یاسای بنەماڵە لەم سەردەمی مۆدێرنەدا ئێوە دەمڕاستی دیوەخان بن. ئێوە شەرم ناتانگرێ؟؟؟؟ ئەمەبوو بانگەشەی سۆشیاڵ دیموکراتەکەتان؟؟ ئەمەبوو ئازادی و دیموکراسی و بنەمای دەوڵەتمەداریەکەتان؟
ئێوە شەرمەرمەزار نەبوون لەسەر مێزی گفتوگۆ دانوسان لەسەرچارەنوسی مللەتێک دەکەن لەگەڵ سەرۆکێکی دوجار ماوەبەسەرچوو ؟ ئەی کوا وەفاتان بۆ خوێنی شەهیدانی ئازادی؟ ئەی کوا بنەمای تێگەشتن لە مافی مرۆڤ لە بنەماکانی ئازادی و یەکسانی ؟ ئێستە تێگەشتن چ دەمامکێکتان بەستبوو؟ بەڵام ئیتر ئەقڵتان لە ژێر دەمامکی بەگوڵ رازێنراوی یاسا و بنەماکانی لیبراڵدا نا شاردرێتەوە هەمان ئەقڵیەتی دیوان و ئاغایەتی . چی تر بەقسە باق و بریقەکانتان تاکی هۆشیار ناخەڵەتێ کۆیلەکانیش شایەنی دەرگاوانی دیوەخانەکانتانن . من هەرگیز چارەنوسم بە فرۆشیارەکانی نیشتمان ناسپێرم ؟ ئێوەی بازرگانی مرۆڤ ناتوانن ژیانی شایستە بۆ تاک دروست کەن .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

من هەرگیز چارەنوسم بە فرۆشیارەکانی نیشتمان ناسپێرم Reviewed by Unknown on 1:01:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.