Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی داخلبوونی گشتی رەت دەكاتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیە رەت دەكاتەوە كە گۆڕانكاری لە سیستەمی داخلبوون لە تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بۆ ئەمساڵ، گۆڕانكاری بەسەردا هاتبێت و رای دەگەیەنێت، هەر قوتابییەكی پۆلی 12 لە سێ كەوتوو زیاتری هەبێت، بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت بەشداری لە تاقیكردنەوەكان بكات.
 سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو هەواڵانەی لەبارەی داخلبوونی گشتیی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان بڵاو كرابوونەوە رەت دەكاتەوە رایدەگەیەنێت، سیستەمی داخلبوون گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و هەندێك ماڵپەڕ و میدیا بە شێوەیەك بابەتەكەیان جووڵاندووە، خەڵك وا دەزانێت گۆڕانكاری بەسەر سیستەمەكەدا هاتووە.
زیاتر روونی دەكاتەوە، بڕیارەكە بۆ پۆلی 12 بە شێوەیەكە ئەگەر قوتابی هەتا سێ وانەی كەوتووی هەبێت، دەتوانێ داخلی تاقیكردنەوەكان بێت، بەڵام ئەگەر لە سێ كەوتوو زیاتری هەبێت، مافی بەشداریكردنی لە تاقیكردنەوە گشتییەكان نییە، لەبەر ئەوەی هەموو نمرەكان لەسەر تاقیكردنەوەی نیشتمانییە.
“پۆلی نۆیەم لەبەر ئەوەی بەشێك لە نمرەكان لەسەر تاقیكردنەوەی نیشتمانییە، ئەوەی بەشداری تاقیكردنەوەكانی كۆتای وەرزی دووەم بكات، بە دەرچوو و دەرنەچوو مافی ئەوەی هەیە بەشدار بێت لە تاقیكردنەوەی نیشتمانی و دوایی ئەو نمرەیەی لە تاقیكردنەوەی نیشتمانی وەری دەگرێت، كۆ دەكرێتەوە لەگەڵ نمرەكانی قوتابخانە و لەوانەیە قوتابی بەو كۆكردنەوەیە دەربچێت”. گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وای گوت.
سیوەیلی دووپاتی دەكاتەوە، ئەو قوتابییانەی پۆلی نۆیەمن و تا كۆتای ساڵ بەردەوام بوون لە خوێندن و بەشداری تاقیكردنەوەی كۆتای وەرزی دووەمی قوتابخانەكەیان كردووە، بە دەرچوو و دەرنەچوو مافی ئەوەیان هەیە بەشداری لە تاقیكردنەوەی نیشتمانی بكەن.

662017957800_DSC01812



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی داخلبوونی گشتی رەت دەكاتەوە Reviewed by Unknown on 5:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.