Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەسەر ئەم نوسینە یەکێتی کادرێکی نان براو دەکات

ئاسۆ جەمال موختار وای نوسیوەلەسەر نانبراوکردنی کادرێکی یەکێتی.

کاک خالیدی هاوڕێم لە سە ر ئە م نوسینە نان بڕاویان کرد و ناردیانە وە ماڵە وە کە لە م س ی یە کێتی دا کاری دە کرد:

بزانن چی نوسیوە:
بۆچی لەئێستادا پەرلەمان کارا دەکرێتەوە ؟؟ بۆ پێشتر نەدەبوو خۆ وەزع هیچ نەگۆراوە تەنها شتیک نەبێت!!!
کاراکردنەوەی پەرلەمان بەناوی پرسی ریفراندۆمەوە تەنها بۆ چەواشەکاری و شاردنەوەی هەقیقەتیکە کە نەکەس تەسەوەری دەکات وتەنانەت لەوانەیە خەلکیش بروا بەم قسانەی من نەکات !!!

بریاری داخستنی پەرلەمان تەنها تاکە چارەسەرێک بوو بۆ کۆتایی هێنان بە دەست تیوەردانی بزووتنەوەی گۆران لە حکومەت وپەرلەمان، ئەوە بوو پەرلەمنتارو وەزیرەکان بۆ مالەوە گۆران کۆتایی هات لە نێوەندی قەرار!!!

ئیستاش هیچ پاساوێکی یاسایی یا هیچ شتیکی وا نیە جێگای باس بێت بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کە لە هەقیقەتدا تەنها و تەنها کۆچی دوایی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆرانە کە ئیتر کاک نەوشیروان نەماوە… چۆن ؟؟؟
لەدوای داخستنی پەرلەمان جاری کەوتنەوە تۆڵە سەندنەوە لە خەلک !! کام خەڵکە هەموو ئەو خەلکەی دەنگیان دا بەگۆران وکردیان بە خاوەنی ٢٥ کورسی لەهیچی نەبوونەوە تەنانەت یەکیتی کرد بەهیزی سێیەم !! ناکرێت تەنها تۆلە لەخەلکی سلێمانی بکەنەوە دەستەکەیان کەشف ئەبیت بۆیە هەرسێ شارەکەیان تێخزاند لە کاتیکدا خەلکی دهۆک و هەولیر زۆر زۆر لە خەلکی سلێمانی ودوروبەری لەئاستی گوزەران وژیانەوە باشتر بوون بۆیە ٣ سالە بەوشیەوەیە بە برینی مووچە تا گەیاندنی بەروبعە مووچە و نەبونی کارو کاسپی و دەیان جۆر لەقەیران کە تەنها سلیمانی و خەلکەکەی زەرەرمەندی یەکەم بوون ، نەلە دهۆک نەلەهەولیر پرۆژەکان وەکو سلێمانی نەوەستان وە کارو کاسپی بەم دەقیقەشەوە لە دهۆک وهەولیر لەسلیمانی دەجار باشترە !! ئینجا بەهۆی داخستنی سنوری رۆژئاوا پارتی بە هەزاران هەلی کاری جۆراو جۆری قاچاخچێتی بۆ دهۆک ودەورەبەری سازدا ئەسلەن خەلک دەولەمندتربوون نەک وەک سلیمانی بکەونە سەر ساجی عەلی بۆنمونە فەردەیەک شەکر بە ٥٠٠ دۆلار ئاودیووی رۆژئاوا دەکرا ،ئینجا پارتی ژیر بەژیر مانگی ١٢ ملیار دیناری تەرخان کردبوو بۆ ئەندامانی مانگی ٢٥٠ هەزار دیناری وەک هاوکاری تەوزیع دەکرد بەسەریاندا وە بیجگە لە هاوکاری جۆرا وجۆر !!!

لەبەر ئەوەی هەولیر پایتەختە جموجۆلی هەر زیاترە بووە لە کاسپیدا بەلام سلیمانی قوربانی یەکەم وسەرەکی بوو ئیستا ئیتر پاش نەمانی کاک نەوشیروان دەیانەویت وردە وردە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە دەست پی بکەن وفیفتی بەفیفتی جاران دوبارە بکەنەوە و ژیان گوزەران موچەش چەند مانگێکی تر باش بکەنەوە دواجار بە خەلک بلین ئەم ٣ سالی قات وقری نەبوونی قوربەسەریە بۆ خەلکی سلێمانی تەنها هۆکاری بزوتنەوەی گۆران وریکخەرەکەی بوو!! پاش نەمانی کاک نەوشیروان بزوتنەوەکە وەکوجارن دەوری نابێت ونامێنێت ، چونکە ژێر بەژێر پێش مردنی کاک نەوشیروان یەکیتی وپارتی بەیعەتیان داوە بەکسێک کە دەجێتە جێگای کاک نەوشیروان دەبێتە رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە پڕبەدڵی یەکیتی پارتیە و براوەتەوە !!!!!

ئیتر هەرچیامان بەسەر هات خەڵکینە باوەر ئەکەیت یا نایکەیت کەیفی خۆتە هەر هەمووی تەنها لەبەر حەقیدێکی شەخسی و تۆڵە کردنەوەی سەرۆکی هەرێم بوو هەم دژی هەموو خەڵکەکە وە هەم لە ئەو پیاوە مەزنە تێکۆشەرە کە بەهۆی فشارو گەلەکۆمەکەیان لەلایەک ولەلایەکی ترەوە خەمی ژیان وگوزرانی خەلک وداهاتووی نەتەوەو میللەتەکەی ئەوەندە ئازاری دا تا باری تەندروستی بەشیوەیەک تێک بچێت وبەداخی ئەمانەوە بۆ دواجار خەون وئاواتەکانی خەڵکیش لەگەل خۆی ببات وکۆچی یەکجارەکی بکات و ساحکە لە غیابی ئەودا چۆڵ وهۆڵ ببێت !!!!



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

لەسەر ئەم نوسینە یەکێتی کادرێکی نان براو دەکات Reviewed by Unknown on 10:53:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.