وەیش دەستی شکاوم – شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
وەیش دەستی شکاوم – شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
هه‌ر چه‌ندم كرد كه ره‌خنه له بڕیاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی پیرمام نه‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ڵێن هه‌ر خه‌ریكی ره‌خنه گرتنم و بڕیارم دابوو كه منیش وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی چاوه‌ڕوانی پێشهاته‌كان بكه‌م به‌ڵام به‌زاتی خوا خۆم پێ نه‌گیرا كاتێك كه له هه‌واڵه‌كاندا چه‌ندین بابه‌تی سه‌یر سه‌یرم به‌رچاو كه‌وت..
له شوێنێكدا بینیم نوسرابوو كه ( پاره نیه بۆ هیچ یه‌ك له‌و دوو ده‌نگدانه واته رێفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی گشتی) و له‌و لاوه خوێندمه‌وه كه (پیتاكی بۆ كۆ ئه‌كرێته‌وه له كۆمپانیاكان) ئه‌وه‌ش له ڕۆژێكدایه كه له میدیاكانی روسیا ئه‌مڕۆ ڕایانگه‌یاندبوو كه فڵانی هه‌شتا ملیۆن دۆلاری به‌رامبه‌ر به هه‌نارده‌كردنی هه‌زارو هه‌شت سه‌د چه‌كداری داعش له هه‌ولێره‌وه بۆ ئه‌فغانستان وه‌رگرتوه!! له لایكی تریشه‌وه له ڕاگه‌یندراوه كۆتاییه‌كه‌شدا هاتووه كه ( بژێوی خه‌ڵك چاك ده‌كرێت)..و ئه‌م وتبووی كه ئه‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌یامی یه‌كێتی بگه‌یێنێت سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌وه‌كه‌ی تر وتبووی كه وا ئه‌كه‌م و وائه‌كه‌م كه‌چی ده‌ستی شكاوم نه ئه‌م وای كرد و نه ئه‌و وا و:
شانده‌كه‌ی یه‌كێتی، یه‌كێتی كرده هاوشانی حزبه قل و نیوه‌كان و كردینیه پاشكۆی سه‌رۆك و ته‌نانه‌ت نه‌شی وێرا باس له‌وهش بكات كه خۆی خاوه‌نی ئه‌و دروشمه‌یه واته ( مافی چاره‌ی خۆ نوسین)………….
من لێره‌دا ئه‌پرسم كه به چ هه‌قێك شانده‌كه‌ی یه‌كێتی ئا به‌و شێوه‌یه یاری به چاره‌نووسی ئه‌م حزبه ئه‌كات ؟ كێ ئه‌و مافه‌ی پێداون كه به بێ گه‌رانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌ر بۆ بڕیاری ئه‌م و ئه‌و بله‌قێنن؟
به‌رێزان ، تا په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه و بڕیار له رێفراندۆم و هه‌ڵبژاردنی داهاتودا نه‌دات نابێت حیساب بۆ قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و بكرێت.. هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانین ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان چ جۆره ده‌وڵه‌تێك ئه‌بێت؟ پاشایه‌تی؟ كۆماری؟ هه‌رێمی؟ ئیماراتی؟ وه‌یخڕپاشایه‌تی؟ قه‌ره‌قۆشی؟په‌رله‌مانی به ده‌رگای داخراوه‌وه؟ یان ده‌رگای كراوه‌وه؟ دیكتاتۆری؟ یان چۆن؟
هه‌ڤاڵان، جه‌ماعه‌ت ئه‌ڵێن كه پاره‌یان نیه بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه و به‌ته‌مای سواڵكردنن، ئه‌ی باشه پێمان ناڵێن بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه له یه‌ك كاتدا ناكه‌ن؟ ئه‌ی كه پاره‌تان نیه چۆن به‌ڵێنی چاككردنی بژێوی به خه‌ڵكی ئه‌ده‌ن؟ و چۆن ذه‌وڵه‌ته‌كه‌ن به‌ڕێوه ئه‌به‌ن؟ ئه‌زانم كه پرسیار‌و سه‌رنجه‌كان زۆرن و ره‌مه‌زانه و هه‌مووان ماندوون …
به‌ڵام، پارتی چی ئه‌ڵێت و چی ئه‌كات ئه‌وه به‌رنامه‌ی خۆیه‌تی و له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌یكات ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی خه‌مه بۆ منێكی یه‌كێتی ئه‌و سوكایه‌تییه‌یه كه جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و جێگره دووه‌مه‌كه‌ی كه وه‌ك ده‌عبا پێ پانه‌كه و ئه‌ستێره ی سیوه‌یلی لێ هاتوه و كاكی كارگێره بیرمه‌نده فه‌یله‌سوفه‌كه‌ی یه‌كێتیه كه به موقه‌ده‌سات و پیرۆزییه‌كانی یه‌كێتی خوێنی شه‌هیدان و مێژووی یه‌كێتی و مامی گه‌وره‌مان ئه‌یكه‌ن و پێم وایه كاتی ئه‌وه هاتوه كه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه سزا بدرێن و یه‌كێتی بكرێته‌وه به یه‌كێتیه‌كه‌ی جاری جاران …..
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
زۆر ببورن له ئێواره‌وه فه‌یسبووكه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی تووندی هاك كه‌ران ببوه‌وه بۆیه نه‌متوانی زووتر ئه‌م په‌یامه‌متان پێ ڕا بگه‌یێنم..
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
ليست هناك تعليقات: