Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی بەشەناوەخۆی دەکاتەوە

بڕیارێكی‌ نوێ‌ له‌زانكۆی‌ سلێمانیه‌وه‌..ئه‌م خوێندكارانه‌ توشی‌ كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ ده‌بن
هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ پێشتر بڕیاریدابوو هه‌ر خوێندكارێك پاره‌ی‌ به‌شه‌ ناوخۆیی‌ نه‌دات، ڕێگه‌ی پێنادرێت به‌شداریی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بكات، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “خوێندكاران ده‌توانن به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن”، هاوكات شێوازێكی‌ دیكه‌ی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌ ئاشكراده‌كات.
د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت “ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ كۆتایی‌ ساڵ له‌زانكۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ش كه‌ پاره‌ی‌ به‌شه‌ناوخۆییان نه‌داوه‌، ده‌توانن به‌شداری‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام له‌داهاتودا ڕێوشوێنی‌ دیكه‌ له‌گه‌ڵیان ده‌گرینه‌به‌ر”.

سه‌باره‌ت به‌و ڕێوشوێنانه‌ش سه‌رۆكی‌ زانكۆ وتی‌:”له‌داهاتودا خوێندكاران پسوڵه‌ی‌ ئه‌ستۆپاكیان هه‌یه‌، وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجام و وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ ناوخۆیشیان هه‌یه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئیجرائات به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی‌ پاره‌كه‌ بده‌ن”.

به‌وته‌ی‌ سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ خوێندكاران ده‌توانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامی‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان پێنادرێته‌وه‌و هیچ واژۆیه‌كی‌ ئه‌ستۆپاكیشیان له‌زانكۆ بۆ ناكرێت، به‌وه‌ش خوێندكاران له‌ساڵی‌ داهاتویاندا توشی‌ گرفتی‌ گه‌وره‌ ده‌بن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری خوێندکارانی بەشەناوەخۆی دەکاتەوە Reviewed by Xwendga Kurdish on 12:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.