Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ژن زەعیفەیە یان پیاو زەعیفە ؟.

ژن زەعیفەیە یان پیاو زەعیفە ؟.

حسێن علی شریف/ماڵپەڕی زانکۆلاین

ئەوە ژنە بە دەنگی تەقەی قۆندەرەکەی تۆ ئەکەوێتە هەلەکە سەما یان ئەوە تۆی لە گەرمەی کار کردندا،لە گرنگرترین ئاخافتنتا ،تەنانەت لە نوێژوو عیبادەتیشتا تەقەی قاچی ژنێک هەناسەت سوار ئەکاو ئەتشڵەژێنێ. تۆ زعیفی یان ئەو زەعیفەیە ئەوە تۆیت تەنها یەک هەفتە خۆت خاڵی نەکەیتەوە وەک شێتت لێدێتو پەلاماری هەمو شتێک ئەدەیت کەچی ئەو هەرچەن غەریزەشی لە تۆ بەهێز ترە خۆی ئەگرێتو کاری نەشیاو ناکا. تۆ زەعیفی یان ئەو زەعیفەیە. ئەوە تۆیت لە غیابی ئەودا پەنا تەنانەت بۆ ئاژەڵیش ئەبەیت،هەرچی دابو عورفو عاداتە پێشێلی ئەکەیت،کەچی ئەو لە غیابی تۆشدا دەیانو دەیان ساڵ چاوەڕێ ئەکاو کارێکی نابەجێشی لێ ناوەشێتەوە. تۆ زەعیفی یان ئەو زەعیفەیە؟. ئەوە تۆیت لە لێخوڕینی سەیارەدا بە بینینی هەر ژنێک ملت ئەسوڕێنی،بە بینی هەر ژنێک دەست ئەکەیت بە گەڵو گون خوراندن،ئەوە تۆیت لە بەرانبەر کامێرادا خۆت ڕوت ئەکەیتەوەو گونی خۆت ئەکەیت بە تەڵەی باندی مافیاو ئینسانی خەڵەتێنەر. لە بیرم دێت کە گەنج بووین شەوانە ئێمەی کوڕانی گەڕەک بە سکە خشە بە سەربانی خانوەکاندا ئەرۆشتین هەتا بەڵکو لە تاریکیدا قاچی ئەو کچو ژنانە ببینین لە حەوشەکانا ئەخەوتن. لە بیرم دێت لە درزی دیوارەکانەوە ، لە کونی کلیلی دەرگای حەوشەکانەوە سەیری ماڵەکانمان ئەکرد بە هیوای بینینی قاچو قولی ژنێک. سۆکمان لە یەک هەڵ ئەداو بە دوای لاپەڕەی موجەلەیەکا خۆمان ئەخستە مەترسی.ئاژەڵمان بە گیر ئەهێناو کونمان ئەکردە شەرواڵو هەرجی پارەشمان هەبو ئەماندا بە سەیری ڤیدیۆی دوکانە لا کۆڵانەکان. بەڵام هەرگیز نەمدی کچێکی گەڕەک ئەوە بکات کە ئێمە ئەمان کرد هەرگیز نەمدی ژنێکی گەڕەک ئەوە بکا کە پیاوەکانی گەڕەک ئەیان کرد. ئەوە ئێمە بوین دیمەنی دەرپێی ژنێک بە تەنافێکەوە ئەژنۆی ئەشکاندین نەک ئەوان . ئەوە ئێمە بوین ڕانی ژێر مەکسیەکی بەر هەتاو ئەوەندەی زەعیف ئەکردین کە ئامادە بوین کرنوش بەرین. تۆ زەعیفیت یان ئەوان زەعیفەن؟. تۆ ئەگەر بە هێزی ماسولکەکانت شانازی بکەیت ئەوە بزانە هەرچەن بەهێز بیت لە بەردەم درزی سنگی ژنێکا هێندە لاوازو بچوک ئەبیتەوە کە توانای دەرکردنی مێشێکت نامێنێ لە ڕوخسارت. تۆ ئەگەر باوەڕت وابێت عەقڵی تۆ لە هی ژنیک زیاترە ئەوە بزانە زۆر هەڵەیتوئەگەر پاوانگیری تۆو ئاینو دابی خراپ نەبێت هەرگیز تۆ لەو عاقڵ تر نیت. کەواتە تەنها یەک جار بیر لەوە بکەرەوە بزانە منو تۆ زەعیفین یان ئەوان زەعیفەن



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ژن زەعیفەیە یان پیاو زەعیفە ؟. Reviewed by Unknown on 7:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.