حاجی کاروان: ئێمە سەرکردەمان تەقدیس ناکەین و گردی بۆداگیرناکەین بەڵکو لە گۆرستانی ئاسایی دەینێژین
لەبەرنامەیەکی کەناڵی ئێن ئارتیدا حاجی کاروانی ئەندام پەرلەمانی یەکگرتوو ناراستەوخۆ هێرشی کردە سەر نەوشیروان مستەفاو لایەنگرانی گۆران و لەوەڵامی پرسیاری هاوڵاتیەکدا کە وتی یەکگرتو پاشکۆی پارتیەو دوبەرەیە حاجی کاروان رایگەیاند یەکگرتوی ئیسلامی یەک بەرەیەو وانیە. بەڵام هاوڵاتیەکە هەر سوربو لەسەر قسەکانی خۆی و باسی لەوەکرد ئەی بۆ لە کۆبونەوەی ١٩ ی ئاب نیوەی یەکگرتوو ئامادەبون لە کۆبونەوەی پەرلەمان و نیوەکەی تریان لە بادینان مانەوەو نەهاتنە کۆبونەوەکە .حاجی کاروان بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە رایگەیاند کە کۆبونەوەکە لە سەعات ٩ و ٣٠ دەقە بوەو بۆیە لە دهۆکەوە ٢ سەعاتی ویستوە تا بگەنە کۆبونەوەکەی پەرلەمان کە نەدەگەشتن بەکۆبونەوەکە بۆیە نەهاتوون. لە وەڵامی پرسیارێکی تریشدا حاجی کاروان رایگەیاند ئەوان لەگەڵ ریفراندۆمدان و دەبێت بکرێت . حاجی درێژەی بە قسەکانیداو رایگەیاند نابێت گەنجان بێ هیوا بن لەم حکومەتەو یەکگرتوی بە حزبێکی باش وەسفکردو وتی ئێمە سەرکردەمان بمرێت لە گۆرستانی ئاسایی دەینێژین و گردی بۆ داگیر ناکەین و تەقدیسی ناکەین
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
حاجی کاروان: ئێمە سەرکردەمان تەقدیس ناکەین و گردی بۆداگیرناکەین بەڵکو لە گۆرستانی ئاسایی دەینێژین
Reviewed by Unknown
on
8:20:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: