وەزارەتى پەروەردە پرسیار و وەڵامەکانى تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.
وەزارەتى پەروەردە پرسیار و وەڵامەکانى تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی ٩ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە خوێندکارانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردییان ئەنجامدا، وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەڵامەکانی بڵاوکردەوە.
هاوکات ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش یەکەم تاقیکردنەوەی وەزارى پۆلی ١٢ى ئامادەیی لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد و یەکەم تاقیکردنەوەش بۆ وێژەییەکان وانەى مێژوو بوو، هەروەها بۆ زانستییەکان وانەى زیندەوەرزانی بوو.
ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگەش، پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردە سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان ڕایگەیاند، لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ هێڵی ئینتەرنێت دەبڕن لە نێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان.
ماوەی تاقیکردنەوەکان ٤١ ڕۆژ دەخایەنێت و هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر دەبڕدرێت لە نێو هۆڵەکانی خوێندن.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری پەروەردە جەختیکردەوە کە ئەمساڵ هیچ خوێندکاریک سێ نمرە وەرناگرێت و هەرکەسێک دەنگۆی ناڕاست بڵاوبکاتەوە ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: