Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئایا پەرلەمان پەرلەمانی گۆڕانە…؟!!

ئایا پەرلەمان پەرلەمانی گۆڕانە…؟!!
لەماوەی دووساڵی ڕابردوودا کەپەرلەمانی کوردستان پەکخراوە,بێ باکیەک بەحزبەکانەوە دیارە بەوەی گوشاری ڕاستەقینەیان نەبوە وکاراکردنەوەی پەرلەمان نەبۆتە پێش مەرجیان بۆبەشدار بون لەکۆبونەوە کان,وە ئەگەر قسەیەکیان کردبێت لەبن لێوە وە کردویانە وتەنها داوا وهیوایان خواستوە.
ئەمەش ئەوڕاستیە دەردەخات کەئەم هێزانە واسەیری کێشەکە دەکەن کە پەرلەمان تەنها موڵکی گۆڕان بێت نەک دەزگای نیشتیمانی و نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان وشکۆی نەتەوەیەک بێت,
ئەگەر واسەیر بکرایە کەپەکخستنی پەرلەمان بێڕێزی کردنە بە خەباتی نەتەوەیەک وبەڕوبارە خوێنی شەهیدان وئەنفال کراوان ,لەکارخستنی پەرلەمان بە کۆت وپێوەند کردنی ویست وئیرادەی گەلێک هەرگیز هەڵوێستەکان وا لاواز نەدەبوون.
تەنانەت سەرجەم هێزەکان بەڕازی بوون بەدرێژەکێشانی داخستنی پەرلەمان سوکایەتیان بەخودی ئەندام پەرلەمانەکانی خۆیشیان کرد,وەڕەچاوی ئەو دۆخە دەروونی وزیهنیەی پەرلەمانتارانیان نەکردوە کەلە پەکخستنی پەرلەمانەوە یەخەی گرتوون.
بۆیە بالێرەش لەڕوانگەی بەرژەوەندی حزبیانەی تەسکەوە بۆ بابەتەکە نەڕوانین,گەر لەسەر زۆر شت ناکۆک بین دەبێت هەریەکەمان خۆمان بەخاوەنی ڕاستەقینەی پەرلەمان بزانین وئەوکات مێژوو ئەم پەڵە ڕەشە لەبیرناکات وهەریەک لەهێزەسیاسیەکان بەڕێژەی خۆیان لە بکەرەوە بۆ هاوکار وبێدەنگ بەشداری ئەم پرۆسە نەگریسەن.
ئەبوبەکر هەڵەدنی
10/6/2017


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئایا پەرلەمان پەرلەمانی گۆڕانە…؟!! Reviewed by Unknown on 12:42:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.