Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی بۆ تاقیکردنەوە وەزارییەکان بڵاوکردەوە

بڕیارە لە ڕۆژانی چواردە و پانزەی مانگدا تاقیکردنەوەى نیشتمانی نۆى بنەڕەتى و تاقیکردنەوەى وزاریی پۆلى ١٢ى ئامادەیی و پیشەییەکان لە سەرتاسەرى هەرێم دەستپێبکات.

 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم چەند رێنماییەکی بۆ رۆژانی تاقیکردنەوە دەرکردووەو داوای لە خوێندکاران و سەرپەرشتیاران کردووە پێوەى پابەند بن.

لەڕێنماییەکاندا، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە، مۆبایل و هەموو جۆرە ئامێرێکى ئەلکترۆنى و حاسبە جگە لەوەى کە وەزارەت ڕێگەى پێداوە قەدەغەیە و ناشبێت خوێندکاران جل و بەرگی سەربازی بپۆشن.

یەکێکى دیکە لە ڕێنماییەکان ئەوەیە کە لە جیاتى سێ گروپى پرسیار پرسیارەکان بە چوار گروپ لە چاپدراون A . B.C.D نابێت لە هۆڵى تاقیکردنەوەدا خوێندکار جۆرى پرسیارەکەى لە پرسیارى خوێندکارى پێش و پاش و تەنیشتەکانى بچێت.
– تا نیوەى کاتى تاقیکردنەوەکانیش نابێت هیچ خوێندکارێک بچێتە دەرەوەى هۆڵى تاقیکردنەوەکان.

وەزارەتى پەروەردە جەختى لەوە کردووەتەوە کە نابێت خوێندکار دواى تەواوبوونیشى پرسیارى تاقیکردنەوەى پێبدرێت، لەبەرامبەر ئەوەدا هەموو ئەو ڕۆژانەى کە تاقیکردنەوەیان تیادا ئەنجام دەدرێت بۆ پاش نیوەڕۆکەى وەزارەتى پەروەردە لەسەر ماڵپەڕى خۆى پرسیارەکان و وەڵامە نمونەییەکانیشیان دادەنێت.

باسلەوەشکراوە، ئەگەر بەڕێوەبەرى هۆڵ یان یاریدەدەرەکانى و چاودێرانى هۆڵەکە کەسێکى نزیکیان لەو هۆڵەدابوو کە ئەوان چاودێرى تێدا دەکەن دەبێت لیژنەی ئەزموونەکان و سەرپەرشتیاری هۆڵ ئاگاداربکاتەوە تاوەکو هۆڵێکى ترى بۆ دەستنیشان بکرێت.

سەرجەم ئەو ڕێنمایىانەى وەزارەتى پەروەردە لەگەڵ ئەو ڕێوشوێنانەى کە لە ڕۆژانى تاقیکردنەوەدا دەگیرێنە بەر بۆ ئەوەیە کە تاقیکردنەوەکان بە پاکى و بێ گزى بەڕێوە بچن و پرسیارەکان دزەیان پێ نەکرێت.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، زیادکردنی ٣ نمرە بۆسەر تێکڕاى نمرەی دەرچوانی قۆناغی ئامادەیی لە خولی یەکەمدا نامێنێت و ڕێژەی ٥٥% ی کورسیەکانی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بۆ ئەو خوێندکارانە تەرخانکراوە کە لە خولی یەکەمدا سەرجەم تاقیکردنەوەکان دەکەن و دەردەچن.

ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵانی ڕابردوو ئەگەر خوێندکارێک لە ساڵی یەکەم و لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەییدا دەربچوایە، سێ نمرە دەخرایە سەر تێکڕای نمرەکانی.

وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە دەڵێت بۆ ئەمساڵیش وەک ئاسانکاریەک بۆ خوێندکارانى قۆناغى ١٢ هەمان بریارى ساڵى رابردو جێبەجێدەکرێت کە  کە خوێندکار لە تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمدا دەتوانێت لە هەموو ئەو وانانەدا تاقیکردنەوە بکاتەوە کە تیایاندا دەرنەچووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی بۆ تاقیکردنەوە وەزارییەکان بڵاوکردەوە Reviewed by Unknown on 6:01:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.