Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بە‌ڕێوە‌بە‌ری قوتابخانە‌كان ئاگادار دە‌كرێنە‌وە‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێر سەبارەت بە جل و بەرگی قوتابییان ئاگادارییەک بۆ سەرجەم قوتابخانەکان بڵاو دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر، بە نووسراوی ژمارە (10707) لە 7.6.2017دا ئاگاداری سەرجەم پەروەردەکانی سەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێر دەکاتەوە، کەوا بەرێوەبەری قوتابخانەکان ئاگادار بکەنەوە، بەھیچ شێوەیەک پاڵەپەستۆ نەخرێتە سەر قوتابییان بۆ کڕینی جلوبەرگ.

ئەو نووسراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێر، بۆ سەرجەم پەروەردەکانی (ناوەندی ھەولێر، دەوروبەری ھەولێر، دەشتی ھەولێر، خەبات، شەقڵاوە، سۆران، ڕواندز، چۆمان، مێرگەسۆر، مەخموور و کۆیە نێردراوە.

ھەروەھا لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێردا ھاتووە، دەبێ قوتابی سەرپشک بکرێت جل لەکوێ دەکڕێت لەدەرەوەی قوتابخانە.

ئاماژەش بۆ ئەوە کراوە، کە رێگا نەدرێت لەناو قوتابخانە بازرگانی بکرێت و گرێبەست بکرێت بۆ دابین کردنی جلوبەرگ، بەھەمان شێوە قوتابی سەرپشکە لەوەی خانەوادەکەی چۆن بۆی دابین دەکات یان جلی کۆن بەکار دێنێت.

لە نووسراوەکەدا ھاتووە، دەبێ قوتابخانەکان پابەندی ئەم بڕیارەبن، بەپێچەوانەوە بەرێوەبەری قوتابخانەکان بەرپرس دەبن لەجێبەجێ نەکردنی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بە‌ڕێوە‌بە‌ری قوتابخانە‌كان ئاگادار دە‌كرێنە‌وە‌ Reviewed by Unknown on 11:03:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.