Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

٣ مانگتان لە پێشە، گەر یەکێکیتان جێبەجێکردئەوا دەوڵەتداریشتان پێدەکرێ

پێش ڕیفرانۆم وسەربەخۆی

عدنان بەرزنجی

ئەگەر سەربەخۆبین وببین بە دەوڵەتیش،،دەستی خائین وخیانەت کارمان لێ نابێتەوە..
پێش ئەوەی داوای ڕیفراندۆم وسەربەخۆیی بکەن،،
وەرن..ئەو دەستە خائین وخیانەتکارانەی ناوخۆتان ببڕن،،
وەرن..ئەو جاش ومستەشارانەی دەستیان لەخوێنی میلەتەکەتاندا ھەبووە بیاندەن بەیاساودادگا..
وەرن..نەوت فرۆش وخاک فرۆش وڕۆژنامەنووس کوژ بدەن بەدادگا..
وەرن لیواو فەوجی سەرۆک خێڵ وبەرپرسە دزەکان بگەڕێننەوە سەر ئەصڵی ئەو دەوڵەتەی کەبەنیازن داوای بکەن..
وەرن..زندانیە نھێنیەکانتان بڕوخێنن و زندانیە بێ تاوانەکان ئازادکەن و زندانیەکی ئاشکراو یاسایی دابنێن..
وەرن..ھەرچی ھێزی دەرەکی ھەیە کەھێناوتانە بۆپاراستنی کەسێتی وشەخصی خۆتان وبنەماڵەکانتان وەدەری نێن..
وەرن..لەناوچەگەرێتی دەرچن ھێزێکی یەک پۆشی درووست کەن فەرقی بازگا بۆبازگە مەکەن فەرقی تابلۆی ئۆتۆمبیل بۆئۆتۆمبیل سلێمانی وھەولێر مەکەن..
ئێوە کەنەتوانن..
٢خائین و٢وڵات فرۆش و٢ جاشی خۆفرۆش و٢ بەرپرسی مافیاودزونەوت فرۆش و٤لیوای ھێزی نیشتمانی دروست کەن..
ئێوە کە نەتوانن..
موچەو قوتی خەڵک دابین کەن،، نەتوانن ئاوو کارەبا دابین کەن،،نەتوانن ئازادی ڕۆژنامەنووس وگیانی ڕۆژنامەنووسان بپارێزن..
ئێوە کەنەتوانن..
کۆنترۆڵی خاڵە سنووریەکان بکەن.لەھێنانی خواردن وخواردنەوەی بەسەرچوو.. نەتوانن ڕێگری لەھێنانی بەنزین وسووتەمەنی ژەھراوی بگرن،نەتوانن بەنزین ونەوت وسووتەمەنی بۆ میلەت دابین کەن..
ئێوە کەنەتوانن..
یاساسەروەر کەن،، تاوانبار زیندانی کەن و بێ تاون ئازادکەن…
ئەی پێم نالێی ئێوە چیین..
٣ مانگتان لەبەردەستە ھەرکەتوانیتان لەماوەی ئەم (٣)مانگەدا یەکێک لەمانەی کەنوسراوە جێ بەجێتان کرد ئەوە دەوڵەت داریشتان بۆ ئەچێت بەرێوە..
ئەگەر نا،،،،ئەوە ئێمە ژێردەستەی ئێوەین،ژێردەستەی کەسی ترنین..
ئێمە برسی دەستی ئێوەین،، برسی دەستی کەسی ترنابین..
عدنان بەرزنجی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

٣ مانگتان لە پێشە، گەر یەکێکیتان جێبەجێکردئەوا دەوڵەتداریشتان پێدەکرێ Reviewed by Unknown on 9:41:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: