Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەنابینایەکیان وت نەشتەرگەریت بۆ دەکرێ و ئەگەری چاکبوونەوەت هەیە. نەڕۆیشت! ئەترسا چاوی باش ببێتەوە و دنیای ڕۆشن هیچ خۆشییەکی بۆ نەهێنێ!

نابینایەک چەندین ساڵ بوو نەیدەبینی، وتیان: لە مەملەکەتێک نەشتەرگەریت بۆ دەکرێ و ئەگەری چاکبوونەوەت هەیە. نەڕۆیشت!
ئەترسا چاوی باش ببێتەوە و دنیای ڕۆشن هیچ خۆشییەکی بۆ نەهێنێ!

بەڵێ بۆ ڕیفراندۆمێکی بێگەرەنتیی
کاک نەوشیروان ۱٤ تەلەبەی زانکۆی بانگهێشتی ماڵی خۆیان کردبوو، یەکێ لەو تەلەبانە (هیوا)ی برام بوو، دوای گفتوگۆیەکی کەم هەر تەلەبە و پرسیارێکی لێ کردبوو، پرسیارەکەی هیوا ئەمە بوو: ئەگەر حکومەت کەوتە دەستی ئێوە گەرەنتی چیە کە لە یەکێتی و پارتی خراپتر نابن؟
ئەویش وتبووی: وەڵا هیچ زەمانەتێک نییە.
ئەمە قسەی پیاوێک بوو، تا ئەو کاتە، سەری لە سیاسەتی ئەم ڕۆژهەڵاتی ناوینەدا، سپی کردبوو.
تۆ نابێ بە دروشمەکان بخەڵەتێی، بەڵام تا ئەو ڕادەی پێت دەکرێ ڕای خۆت دەربڕە. بێدەنگیی دەقێکی فرەڕووە، زۆر جار بە هۆی بێدەنگییەکتەوە جۆرە ژیانێکت بەسەردا دەسەپێنن سەت بۆڵەی ترت چاکی ناکاتەوە.
ڕێفراندۆم پڕە لە هیوا، بە قەدەر هیواکانیش پڕە لە ترس، دوو سەرەیە، نازانی بەرەوکوێمان دەبا، لێ گوزارشتە لە داخوازی تۆ و، ڕێژەی (نەخێر و بەڵێ)کان زۆر شت دەگۆڕن.
ژیان هەوڵدانە، ڕیفراندۆمیش هەروا، دەوڵەتیش هەروا، بەڵام زەمانەت نییە دۆخەکە باشتر بکا، چاریش نییە دەبێ بە لایەکەدا تەقەلایەک بکرێ.
نابینایەک چەندین ساڵ بوو نەیدەبینی، وتیان: لە مەملەکەتێک نەشتەرگەریت بۆ دەکرێ و ئەگەری چاکبوونەوەت هەیە. نەڕۆیشت!
ئەترسا چاوی باش ببێتەوە و دنیای ڕۆشن هیچ خۆشییەکی بۆ نەهێنێ! هەروەها ئەترسا نەشتەرگەرییەکە سەرنەگرێ و ئیتر هیوای نەمێنێ.
وتی: بەم حاڵە ڕاهاتووم، ئەترسم نەشتەرگەرییەکە بکەم و پەشیمان ببمەوە، مادام هیوای چاکبوونەوەم دەسکەوت، ئیدی دڵم خۆشە، جارێ نایکەم.
ئەو لە نێوان هەوڵدانێک کە پڕە لە دڵەڕاوکێ و دانیشتنی هیواداردا، دانیشتنی هەڵبژارد.
ئایا ئێمە ئەتوانین هەروا دانیشین؟
ژیانی ئەم زەمانە وا شلەپەتە و بێگەرەنتی بووە، ئەترسی ئەوەی کە ئەتەوێ، دەستت بکەوێ و، ناخۆشیی بەدواوە بێ، لە هەمان کاتدا ئەترسی هیچ نەکەی و خراپتر بێ، لە دۆخی وادا هەواڵی هەوڵدانێکی هیوادار دڵخۆشکەرە، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە.
تۆ نازانی سبەینێ چی دەبێ، وەک نەخۆشێکی فریاکەوتن چۆن بە زۆر تیمار دەکرێ، ژیانت بەو شێوە دەسکاری ئەکرێ، تۆ لە ناوچەیەکدای نەخۆشە بە مانای وشە، ئەوەی تیایە ئەتوانی دەنگێک هەڵبڕی بەڵام زەمانەت نییە ئەو دەنگە بە خێر بکەوێتەوە، هەر چۆنێک بێ، بۆ ئەم ڕیفراندۆمە، لە بێدەنگیی باشترە، با بە نەخێریش بێ.
ـــــــــــــــــــ



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەنابینایەکیان وت نەشتەرگەریت بۆ دەکرێ و ئەگەری چاکبوونەوەت هەیە. نەڕۆیشت! ئەترسا چاوی باش ببێتەوە و دنیای ڕۆشن هیچ خۆشییەکی بۆ نەهێنێ! Reviewed by Unknown on 7:11:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.