Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ جەماعەتی بەڵێ

بۆ جەماعەتی بەڵێ

ڕێکەوت قادر /کۆلێژی ئەندازیاری

دوای دەوڵەت شوتی بەچی شەرت ئەکەن؟ ئاخر کێ لەو ڕێبوارە بێ ئاگاترە ملی ڕێ بگرێ و نەزانێ بۆ کوێ ئەچێ یا کێ لەو ڕێبوارە بێ هۆش ترە بەبێ ئاو بیر لەبرینی لمی بیابان ئەکا تەوە کێ لەوجوتیارە بێ ئەزموون ترە بەبێ بوونی تۆو دەیان هێکتار زەوی بکێڵێ ئەی کێ لەو قوتابیە نەخوێنەوار ترە بەبێ قەڵەم روو لەهۆڵی ایمتیحان ئەکا دەوڵەت نەنانە برسەیەک تێر بکات نا ئاوە تینوی ڕێبوارێک بشکێنێ نە کەلامی شیرینی عاشقێکە تا دڵی دڵدارەکەی نەوا بکاتەوە نەشەوە تا کرێکارێک تیایا بنوێ نە ڕۆژە تا بێدارێک ڕۆژی تیا بکاتەوە کێن ئەوانەی دەڵێن بەڵێ بۆ دەوڵەت دەی بزانین لەم بیستانی نیشتیمانا چیتان ناشتوە تا سبەی لەبەرهەمەکەی بخوێن ئەبێ دوای دوڵەت هەورامیەکان بەجی گوێز بشکێنن جوتیارەکان بەچی شوتی شەرت ئەکەن خاون باخ و ڕەزەکان قەیسی و هەنار و هەڵۆژەکان چڵۆن بڕنن قوتابی بەچی بنوسێ مامۆستا لەسەر چی وانەی ژیان بڵێتەوە دکتۆر بەبێ بیستۆک و پەستان پێو چی بڵێ بە نەخۆش موهاندیس بەبێ مەتر و جیهاز چی قیاس بکا ؟؟؟ من دەڵێم دەوڵەت لەوە گەورەترە بە بەڵێ و نەخێر دروست بکرێ لەوە گەورە ترە کەهەموو کەس بتوانێ قەرار لەسەر بنیاد نانی بکا دەوڵەتی من ئەو ماڵەیە کە شەوی تیا ئەکەمەوە ئەو پاروە نانەیە گەدەی پێ تێر ئەکەم ئەو قومە ئاوەیە گەروومی پێ تەڕ ئەکەمەوە زەوی پیرە و مڕۆڤ بەگشت ئەزمونەکان ئاشنابووە دەوڵەت هەیە هەریم هەیە قەبیلەو تیرەو هۆزیش نەهیج دەوڵەتێک ئاشتی هێنەو نەهیج هەرێمێکیش شەر و بەد بەختی خولقاندوە ئەم دوو شتە دوو ئیرادەن بە درێژای گشت زەمەنەکان مڕۆڤ ئیختیاری کردوون گشت کیشوەرەکان پرن لەو دەوڵەتانەی کە خەڵکەکەی بۆ ڕۆژێکیش ئەزموونی خۆش بەختیان نەکردوە ژەمێک یان بەئارامی چێژ نەکردووە شەوێکی یان بە خۆشی لەناو ماڵ و خێزانەکەیانا نەکردوەتەوە هیج دەوڵەتێ شانازی بەبەر هیچ قەومێکا نەکردووە گەر خۆیان خاوەن شانازی نەبوو بن ،نە عەقڵی بچوک شتی گەورە بەرهەم ئەهێنێ نە دەسەڵاتی ناشرین ئەتوانێ دەوڵەتی جوان دروست بکات .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بۆ جەماعەتی بەڵێ Reviewed by Unknown on 9:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.