Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەشی ئنگلیزی چیە؟ خوێندن چۆنە تێیدا

بەشی #ئنگلیزی چیەو خوێندن چۆنە تێیدا؟
ماڵپەڕی زانکۆلای

بڵاوی بکەنەوە بۆ پۆلی ١٢ ەکان و بەردەوام دەبین لە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر بەشەکانی تر…لایکی بکە تکایە
بەشی زمانی #ئنگلیزی یەکێکە لەو بەشانەی کە لەزۆربەی زانکۆکاندا هەیە ناوی جۆراوخۆری هەیە.
لێرەدا بە کورتی باسی دەکەین بۆتان.
خوێندن لەبەشی زمانی ئنگلیزی ٤ سالە لە زانکۆکان و ٢ سالە لەو پەیمانگایانەی کە بەشی زمانی ئنگلیزییان هەیە.
ئەو کەسانەی خوازیاری وەرگیرانن لەبەشی زمانی ئنگلیزی گرنگترین شت ئەوەیە کە کە حەزیان بۆ بەشەکە هەبێت پاشان تەقدیمکردن بۆ ئەم بەشە ئەنجام بدەن.
ساڵی یەکەمی خوێندن لەبەشی زمانی ئنگلیزی لە زۆربەی زانکۆکاندا چەند مادەیەک لە خۆ دەگرێت کە وانەی کوردۆلۆجی لەخۆ دەگرێت و چەند وانەیەکی گشتی زمانی ئنگلیزی.
لەساڵی دووەم و سێیەم و چوارەم وانەکان تایبەتتر دەبن.
فەرقی لوغات و ئادابی ئنگلیزی چیە؟
لغات یان زمان هەر هەمان ئادابە بەڵام بابەتەکانی دەبێت تایبەتتربێت بە زمانەوانی بەڵام لەراستیدا وانیە و لە کوردستان هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نیە بەداخەوە..
بەشی تەرجەمەش هەیە کە تابەتە بە وەرگێران کە ئەوە زۆر تایبەتترەو بابەتەکانی زۆرتر لەدەوری ەکنیکەکان و رێگاکانی تەرجومەکردندا دەخولێتەوە.
هەلی دامەزراندنی چۆنە؟
هەلی دامەزراندن لەم بەشە هەموو کات زۆرە ئەگەر هاتوو کەسی دەرچوو توانای گەرانی هەبێت بۆ هەلی کار و بێزار نەبێت چوونکە ساڵانە هەزارەها هەلی کار هەیە بۆ دەرچوانی زمانی ئنگلیزی ئایا لە کوردستانبێت یان لەدەرەوەی کوردستان یان لە سەفارەت و قونسلیەکان یان لە کۆمپانیاکان..
بە کورتی من ئێوە بم زمانی ئنگلیزی هەڵدەبژێرم و بەبەشێکی ژیانی لەقەڵەم دەدەم..
بەڵام دوپاتی دەکەمەوە دەبێت حەزت بۆ هەبێت ئەگینا هیچ سودێکی نیە ئەو بەشە.
ئەگەر دەتەوێت لە کەرتی حکومی دابمەزرێیت ئەوا بەشی زمانی ئنگلیزی کۆلێجێ پەروەردە دەبێتە مامۆستای ئامادەیی و دەرچووی بەشی ئنگلیزی کۆلێجی پەروەردەی بنەرەت دەبێتە مامۆستای ئنگلیزیناوەندی و هی پەیمانگاش دەبێتە مامۆستای ئنگلیزی لە قوتابخانە سەرەتاییەکان.
معەدەل چەند وەریدەگرێت؟
هەروەک سەدان جار پۆستمانکرد لەپەیجەکەمانەوە هەرگیز کەس نازانێت پێش وەخت چ نمرەیەک ئەم بەشە وەردەگریت.
ئەگەر سودی هەبوو لایکی بکەن و شێتی ئنگلیزیەک تاگ بکەن.
چاوەرێبن بە زنجیرە بەشەکانی تریش باس دەکەین.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەشی ئنگلیزی چیە؟ خوێندن چۆنە تێیدا Reviewed by Unknown on 10:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.