دەزانن چۆن(گەمژەیی ) بهرههم دههێندرێت ؟
چەند زانایەك تاقیکردنەوەیەکیان لە سەر پێنج مەیمون ئەنجام دا
پێنج مەیمونەکەیان کردە ناو قەفەسێك و قاندرمەیەکیان لە ناوەڕاستی قەفەسەکە دانا و لە سەرەوەی قاندرمەکە چەند مۆزێکیان دانابوو ,
هەر مەیمونێك کە سەر دەکەوت بۆ ئەوەی مۆزەکە بخوات ئاوی گەرمیان بە چوارەکەی تر دادەکرد ,
بۆیە پاش ماوەیەك هەر مەیمونێك بی ویستبا بە سەر بکەوێ بە چوارەکەی تر لێیان دەدا و نەیاندەهێشت سەر بکەوێ نەوەك ئاوی گەرمیان پێ بکەوێ .
دواتر یەکێك لە مەیمونەکانیان گۆڕی بە مەیمونێکی تر ,
مەیمونە نوێیەکە دەیویست سەر بکەوێ دیسان بە چوارەکەی تر لێیان دەدا بێ ئەوەی مەیمونە نوێیەکە بزانێ هۆی لێدانەکەی چیە ,
لە پاشان مەیمونێکی تریان گۆڕی بە مەیمونێکی تر , کە ئەویش ویستی سەربکەوێ بۆ مۆزەکە مەیمونە نوێیەکەی پێشی بەشداری کرد لە لێدانی مەیمونە تازەکە بێ ئەوەی بزانێ لە سەر چی لێی دەدا ( چونکە ئەویان ئاوی گەرمی پێ نەکەوتبوو ).
بەم شێوەیە هەموو مەیمونەکانیان گۆڕی و هەمویان هەمان شتیان دوبارە کردەوە بێ ئەوەی بزانن بۆ چی ئەم کارە دەکەن ؟؟؟
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: