Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یازدە ڕاستی لەبارەی خوێندن لە ئەمێریکا


لە ئینگلیزییەوە: تەنیا أحمد شهاب.
سەرچاوە: www.dosomething.org
1) دوو لەسەر سێی قوتابییانی ئەمێریکی کە تا پۆلی ٤ ی سەرەتایی نەتوانن فێری خوێندنەوەی جوان بن، ئەوا لەکاتی گەورەبوون دەبنە تاوانبار یان دەخرێنە ژێر چاودێری دەوڵەت بەهۆی گومانی تاوان. زیاتر لە ٧٠%ی دانیشتوانی گشتیی ئەمێریکا پاش پۆلی ٤ی سەرەتایی ناتوانن بەباشی بخوێننەوە.
2) لەهەر چوار منداڵێکی ئەمێریکی یەک منداڵ گەورەدەبێت بێ ئەوەی بزانێت خوێندنەوە چییە.
3) ئەو قوتابییانەی کە لەدوای پۆلی ٣ی سەرەتایی ناتوانن باش بخوێننەوە، چوار جار زیاتر هەلی دەرکردنیان هەیە لە قوتابخانە.
4) بەگوێرەی ئاماری ٢٠١١، ئەمێریکا لەو ساڵەدا نەوەیەکی بەرهەمهێنا ڕەوشەنبیری کەمتر بوو لە نەوەکەی پێشوو.
5) زیاتر لە %٨٥ـی ئەو هەرزەکارانەی تووشی تاوان و دووبەرەکی دەبنەوە ئەوانەن کە ناخوێننەوە یان نەخوێندەوارن، بۆیە پەیوەندییەکی توند و تۆڵ لەنێوان تاوان و نەخوێندەواریدا هەیە. زیاد لە %٦٠ـی دانیشتوان بە گشتی ناخوێننەوە.
6) نزیکەی %٥٣ـی قوتابییانی پۆلی ٤ی سەرەتایی ئەمێریکی، ڕۆژانە تەنها بۆ خۆشیی و کات بەسەربردن دەخوێننەوە، کەچی تەنها لە %٢٠ـی پۆلی ٨ـەکان ئەو شتە دەکەن.
7) نزیکەی %٩٠ـی قوتابییانی قۆناخی ئامادەیی ئەمێریکی کە ناچنە قوتابخانە و ناخوێنن، لەژێر چاودێری پۆلیسی ئەمێریکی دان.
😎 ئەو کچە هەرزەکارانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ١٩یە و لەژێر باری هەژاری و برسێتیدا دەژین و ناخوێننەوە، زێدەتر بیریان لای هاوسەرگیری و هەبوونی منداڵە وەک لە خوێندنەوە و خوێندەواری.
9) توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ڕێژەی کەمیی خوێندنەوە و خوێندەواری لە ئەمێریکا ساڵانە بۆتە هۆی کەوتنی ٧٠ ملیۆن دۆلار بەسەر پیشەسازی تەندروستی.
10) بەڵام لەساڵی ٢٠١٣ و بۆ سێ ساڵ بەسەر یەکەوە، شاری واشنگتن دی سی بووە پڕ خوێنەرترین و پڕ خوێندەوارترین شاری ئەمێریکا.
11) کەچی شاری لۆنگ بیچ سی ئەی، بووە پڕ نەخوێندەوارترین شار لە ئەمێریکا.
—-



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

یازدە ڕاستی لەبارەی خوێندن لە ئەمێریکا Reviewed by Unknown on 4:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.