Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

93 قوتابی زانكۆی ڕاپە‌ڕین فە‌سڵ كران

دوابەدوای بڕیاری فەسڵ کردنی 93 خوێندکاری کۆلیژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین لە ئێستادا بۆ ماوەی دوو ڕۆژە خوێندکاران بە خۆپشاندان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی زانکۆ دەکەن لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕونکردنەوەیەک لەسەر بڕیاری فەسڵ کردنی ئەو خوێندکارانە دا.

لەم بارەیەوە ئاراس ڕەمەزان بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین ” بڕیاری فەسڵ کردنی ئەو 93 خوێندکارەی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین دوای ئەوە هات کە ئەو خوێندکارانە ڕێژەی نەهاتوو واتە غیاباتیان لە سەدا 30 بووە بەپێ ی ڕێنمای وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم کە ڕێژەی نەهاتنی خوێندکار لە هەر وانەیەک بگاتە لە سەدا 15 ئەوا بە کەوتوو هەژمار دەکرێت لە دەوری یەکەم ، هی ئەو خوێندکارانەش لەو چوارچێوەیە دایە کە لەیەک وانە فەسڵ کراون بە دەرنەچوو هەژمار کراون بەڵام دەتوانن لە دەوری دووەمی تاقیکردنەوەکان یان ساڵی داهاتوو بەشداری تاقی کردنەوەی ئەم وانەیە بکەن “.

ناو براو وتیشی ” ئەو ڕێوشوێنەی بەرامبەر ئەو خوێندکارانە گیراوەتە بەر لە چوار چێوەی ڕێنمای وەزاری و زانکۆ دایە و هیچ شتێکی ترنییە وە لە کۆلیژوو بەشەکانی تریش ئەو ڕێوشوێنە بەرامبەر خوێندکارانی تر گیراوەتە بەر کە ڕێژەی نەهاتوویان زۆرە “.

ئاراز ڕەمەزان ئاماژەی بەوەش کرد” سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ڕەچاوی تەواوی بارو گوزەرانی خوێندکاران و کێشەو گرفتەکانی کردووە ئەگەر چی ماوەی سێ مانگی دەوامی خوێندکارانیش لە سەرەتا پڕۆسەی خوێندنەوە فەوتا بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕۆژانی فەوتاوی خوێندکاران زانکۆی ڕاپەڕین لە پشوە فەرمیەکاندا دەوامی ئاسای خۆی کرد لە پێناوی بەرژەوەندی خوێندکاران”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

93 قوتابی زانكۆی ڕاپە‌ڕین فە‌سڵ كران Reviewed by Unknown on 3:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.