Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یاداشتەکەی یەکێتی مامۆستایان ڕەت کرایەوە کە داوای نمرەی70 ی کردبوو بۆ ئختیار کردنی وانەی کوردی و عەرەبی

یاداشتەکەی یەکێتی مامۆستایان ڕەت کرایەوە کە داوای نمرەی70 ی کردبوو بۆ ئختیار کردنی وانەی کوردی و عەرەبی

وەک ئاگادارن لە بەهاری ئەمساڵدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئۆفەرێکی پێشکەشی قوتابیانی زانستی کرد،تیادا ووتی ئەم قوتابیانەی دەیانەوێت بچنە کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری و زانست،دوای دەرچوونیان لە وانەی کوردی و عەرەبی ئەگەر نمرەی ئەم دوو وانەیان بە دڵ نەبوو دەتوانن هەژماری نەکەن،تەنها وانەکانی فیزیا و کیمیا و زیندەزانی و ئینگلیزی و بیرکاری بەسە بۆ ئەوەی خەونەکانیان بە دێ بهێنن،دەیان ناڕەزایی لێکەوتەوە ئەم بڕیارە،هەر لە خۆپێشان دانی مامۆستایان و …..هتد…دواتر یەکێتی مامۆستایان لە ئەنجومەنی وەزیران،یاداشتێکی پێشکەش کرد،ووتی نمرەی وانەی کوردی و عەرەبی دەبێ 70 بێت ئینجا قوتابی هەژماری بکات،وە وەزارەتی پەروەردەش هەمان ڕای یەکێتی مامۆستایانی هەبوو،بگرە زۆر نارازیش بوو لەم بڕیارە وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند،ووتی دەبوایە وەزارەتی خوێندنی باڵا دیراسەی ئەم بابەتەی کردبا،نەک هەر لە خۆیەوە بڕیارێکی لەم شێوەیە،بدات،کە کاریگەری لەسەر نەوەکانی ڕابردوو هەیە،وانەی دایک لەبەرچاو ناگرن،ئیدی دوای ئەم لێدوانانە،لە کۆبوونەوەیەکی تری ئەنجوومەنی وەزیران،یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا،ڕایگەیاند،دەبێ ئەمساڵ ئەم بڕیارە هەر جێ بەجێ بکرێت،و نمرەی50 وەک خۆی دەمێنێتەوە،سووربوونی خۆی ڕاگەیاند،هیچ هێزێک ناتوانێت بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەت بکاتەوە کاتێک لە بەرژەوەندی قوتابیان دەردەچێت،چونکە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆک زانکۆکان،ئەم بڕیارەیان داوە،هەڵوەشاندنەوەی بەهای وەزارەتی خوێندنی باڵا ناهێڵێت،هەربۆیە،سوور بوون لەسەر جێ بەجێ کردنی،ئێمەش قوتابیانی بەڕێز،ئاگادار دەکەینەوە،هەتا بۆتان دەکرێت نمرەی ئەم 2 وانەیەتان بەرز بێت،واتا بۆ نمرەی بەرز هەوڵ بدەن،چونکە معدەلت بەرز دەکاتەوە،ئەگەر نزم بوو،ئینجا هەژماری مەکەن،بەو مەرجەی دەبێ لە وانەی کوردی و عەرەبی دەرچووبیت،نمرەی کام لەم دوو وانانەت بە دڵ نەبوو،ئاساییە هەژماری مەکە،بەڵام سەرەتا بۆ نمرەی بەرز،هەوڵ بدە،سەرکەوتووبن \هاوڕێمان بن بەردەوام هەواڵی نوێ دەبینن،

سناپ چات page_poli12

ئینستاگرام _poli_12



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یاداشتەکەی یەکێتی مامۆستایان ڕەت کرایەوە کە داوای نمرەی70 ی کردبوو بۆ ئختیار کردنی وانەی کوردی و عەرەبی Reviewed by Unknown on 12:11:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.