Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نمرەی وانەی كوردی و عەرەبی ئینگلیزی بۆ وەرگرتن لە كۆلێژی یاسا بۆ نمرەی 70 بەرز كرایەوە

بۆ وەرگرتن لە بەشەکانى یاسا نمرەى وانەکانی زمانی کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى نابێ لە (٧٠) کەمتر بێ

هەر لەو کۆبونەوەیەى ئەنجومەنى وەزارەتدا، گفتوگۆ لەبارەى پێشنیازێکى بۆردى خوێندنى یاسا لە زانکۆکانى کوردستان کرا، بۆ ئەوەش د.یوسف گۆران کورتەیەکى لەسەر پێکهاتە و کارەکانى بۆردەکە پێشکەشکرد، وتیشى ئەندامانى بۆردەکە سەردانى ئاڵمانیایان کرد، وتیشى لە گەڕانەوەیان چەند پێشنیازیکیان هێناوەتەوە، وتیشى داوایان کردوە بۆ وەرگرتن لە خوێندنى یاسا لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان زمانەکانى (کوردى، ئینگلیزى و عەرەبى) ڕێژەى (٧٠%) دیارى بکرێ، چونکە سیستمى خوێندنى لە بەشەکانى یاسا تا ئیستا زۆرى بەعەرەبیە لەهەمان کاتدا بەرەو کوردبونیش دەڕوا، جگە لەوەش زمانى ئینگلزی زمانێکى جیهانیە.

لە کۆتایدا و، دواى خستنەڕوى پێشنیازەکە، ئەندامانى ئەنجومەن چەند پێشنیازیکیان خستەڕو، دواتریش ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بۆ وەرگرتن لە بەشى یاسا لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان نابێ نمرەکانى زمانەکانى (کوردى، عەرەبى، ئینگلیزى) رێژەى (٧٠%) کەمتر بێ، لەهەمان کاتدا ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا ئەو بڕیارە لە وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) جێبەجێ بکرێ.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

نمرەی وانەی كوردی و عەرەبی ئینگلیزی بۆ وەرگرتن لە كۆلێژی یاسا بۆ نمرەی 70 بەرز كرایەوە Reviewed by Unknown on 3:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.