لێژنەی فەتوای ھەرێم لە كاتی تاقیكردنەوەی پۆلی12دروستە قوتابی بەڕۆژوو نەبێت
لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ خوێندکاران دروستە ئەو چەند رۆژە بەرۆژوو نەبن كە تاقیكردنەوەكانیان دەكەوێتە رۆژانی مانگی رەمەزانەوە و خۆیان بۆ تاقیكردنەوەكان ئامادە بكەن.لەبارەی بەڕۆژوو نەبوونی خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، بەو پێیەی بەشێکی تاقیکردنەوەکان له‌م ساڵ دا دەکەوێته ناو مانگی پیرۆزی رەمەزان، ئەمەش وا دەکات رۆژووگرتن بۆ قوتابیان ئاسان نەبێت”.
فه‌تواكه ئاماژه‌ی بەوهشكردووه “هەر کاتێك قوتابیان پێویستییان بە خوێندن و پێداچوونەوە و تاقیکردنەوە هەبێت، ئەمانەش لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بوون، بە رۆژووبوونیش وای لە قوتابیان دەکرد لە خۆئامادەکردن بۆ خوێندن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوە سست ببن، ئا لەم حاڵەتەدا بۆیان دروستە ئەو چەند رۆژە بەرۆژوو نەبن و خۆیان بۆ تاقیکردنەوە ئامادە بکەن، دواتریش کە عوزرەکەیان تەواو دەبێت واجبە رۆژووەکانیان قەزا بکەنەوە”.
له به‌شێكی تری فه‌تواكه‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێم روونیشكراوه‌ته‌وه، هه‌ركاتێك قوتابیەکان لەو زیانپێگەیشتنه دڵنیا بن، بەوەی لە وانەکان دەکەون یان زیانیان پێدەگات، چونکە رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان واجبە لەسەر هەموو موسڵمانێکی موکەلەف (عاقل و بالغ) بێت و تەندرووست و نیشتەجێ بێت، هەموو واجبە شەرعییەکانیش بە تواناوە بەستراونەتەوە، جا ئەگەر ئەو کەسە نەیتوانی بەرۆژوو بێت یان زیانێکی توانابەدەری پێدەگەیشت، لە رووی شەرعەوە بۆی دروستە رۆژووەکەی بشکێنێت، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: (ڵا یُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا).
ئه‌و فه‌توایه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای ههریچم له‌كاتێكدایه بڕیارە له 14ی حوزه‌یرانی2017 تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ خوێندكارانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
shvan hewa
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: