Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تاقیكردنەوەی داهاتووی پۆلی12 گۆڕانكاری دەكرێ

بەفەرمانێكی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتییەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بڕیاركەە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو جێبەجێدەكرێت.

نازدار ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لەسلێمانی، بە SNNی راگەیاند: بە فەرمانی وەزارەتی پەروەردە، هەر بەڕێوەبەرێكی هۆڵی تاقیكردنەوەكان، دوای بەڕێوەچوونی دوو تاقیكردنەوە، دەگوازرێتەوە بۆ هۆڵێكی دیكە، بەشێوەیەك كە لەماوەی تاقیكردنەوەكاندا پێویستە سێ جار بەڕێوەبەری هۆڵەكان بگۆڕدرێن.
وتیشی: “رۆژی یەكشەممە لەدوای دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوە گشتییەكان، بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت و بەڕێوەبەری هۆڵەكان دەگۆڕدرێن”.
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن كە ئەو بڕیارە لەسلێمانی نیگەرانی لێكەوتۆتەوەو جێبەجێناكرێت، نازدار ئەحمەد وتی: “هیچ نیگەرانییەكمان لەبارەی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەوە بەدەست نەگەیشتووەو ساڵی رابردووش لەخولی دووەمدا جێبەجێكراوەو هیچ كێشەیەكیش دروست نەبووە”.
وتیشی: “گۆڕینی بەڕێوەبەری هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، لەهەمان بنكەكانی خۆیاندا دەبن، بۆیە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت”.
لەلایەن خۆشییەوە، نورەدین عوسمان بەرێوەبەری تەكنیكی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: گۆڕینی بەڕێوەبەری هۆڵەكان فەرمانی وەزارەتی پەروەدەیەو لەناو هەمان بینادا نابێت، بەڵام هەوڵدەدرێت لەسنووری هەمان بنكەدا بێت.
وتیشی: “جێبەجێكردنی بڕیارەكە قورس نییەو پەروەدەكانیش ئامادەكارییان كردووە، بۆئەوەی لەتاقیكردنەوەی داهاتوودا ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

تاقیكردنەوەی داهاتووی پۆلی12 گۆڕانكاری دەكرێ Reviewed by Unknown on 8:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.