Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خشتە‌یە‌كی تەندروستی لە کاتی تاقیکردنە‌وە‌ی وزاری پۆلی 12

تەندروستی لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا لە چەند خاڵێکدا باس دەکەین کە گرنگترینیان:

1- خواردن و خواردنەوەی تەندروست

لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا هیچ کام لە ژەمەکانت وەلامەنێ، بەتایبەت ژەمی بەیانی، چونکە مێشکی مرۆڤ کە وەکو هەموو ئەندامەکانی دیکەی لەش پێویستی بە وزەیە بۆ ئەوەی بە چالاکی بمێنێتەوە لە کارەکانی بیرکردنەوە، لەبەرکردن و ئەنجامدەرهێنان، پێویستی بە وزەی بەردەوام هەیە و ئەم وزەیەش پێویستە لە بەیانیانەوە پێی بدرێت، سەرچاوەی وزەش پێکهاتووە لەو خۆراکانەی کە ئێمە دەیخۆین، بۆیە پێویستە ژەمی بەیانیان لەکاتی خۆیدا بخورێت، تاکو مێشک دەست بە چالاکییەکانی بکات، ئەمەش بەتایبەت ژەمی بەیانی، چونکە بەدرێژای کاتی خەو مرۆڤ هیچ ناخوات و لەگەڵ بەخەبەرهاتن، مێشک پیویستی بە وزەیە بۆ چالاکییەکانی.

2- خواردنی سوکەژەمەکان

لەنێوان ژەمەکان، بۆ پێدانی وزەیەکی بەردەوام بە مێشك، سوکەژەم بخورێن گرنگە، کە گرنگە میوە و چەرەزات بێت، وا باشترە دووربکەونەوە لە شوکلاتە و کێک.

3- خۆراکی لەرۆژی تاقیکردنەوەدا

خواردنی خۆراکی سووک گرنگە لە رۆژی تاقیکردنەوە، چونکە خواردنی ژەمی قورس وا دەکات خوێن بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ کۆئەندامی هەرس بڕوات و کەمتر بەرەومێشک بچێت، بەمەش سەرنجدانت کەمدەکاتەوە.

4- زۆر ئاوخواردنەوە

وشکبونەوە کێشەیەکی باوە لەکاتی خوێندن و کۆشش و دەبێتە هۆی بێتاقەتی، خواردنەوەی ئاوی زۆر رێگرە لە وشکبونەوە و یارمەتیدەرە لە چالاکبوونی ئەندامەکان، بۆیە لانیکەم لە ماوەی رۆژێکدا گرنگە ١.٥ بۆ ٢ لیتر ئاو بخورێتەوە.

5- دووربوون لە خواردنەوە وزەبەخشەکان

خۆت بەدووربگرە لە کافاینی زۆر، بەتایبەت کە لەنێو  چاو و قاوە هەن، چونکە کاردەکاتە سەر جوڵەی کۆئەندامی هەرس و کێشەکانی سکچوون و قەبزی و پڕی زۆردەکات، جیا لەوەش کافاین هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە دڵە کزێ و دڵەڕاوکێ زیاددەکات، ئەوە جگە لەوەی وەک میزپێکەرێک کاردەکات و هۆکارە بۆ زوو زوو چوونە ئاودەست .

shvan

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

خشتە‌یە‌كی تەندروستی لە کاتی تاقیکردنە‌وە‌ی وزاری پۆلی 12 Reviewed by Unknown on 3:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.