Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەرەردە گۆڕانکاری لە سیستەمی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نیازە گۆڕانکاری لە سیستەمی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ھەردوو بەشی زانستی و وێژەییەوە بکات، بۆ ئەوەش داوا لە سەرجەم پەروەردەکان دەکات، بۆچوونی خۆیان لەوبارەیەوە ئاراستەی نووسینگەی وەزیری پەروەردە بکەن.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، کە بە ژمارە 133 لە 31/5/2017 دەرچووە و وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، تێیدا ھاتووە: “وەزارەتی پەروەردە بەردەوام لە ھەوڵی گۆڕانکاریدایە لە سیستەمی خوێندن بە ئاراستەی بەرەو پێشبردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە ھەرێمی کوردستاندا، کە لەگەڵ ئاستی گۆڕانکاری و پێشکەوتن و پێویستی ھەنووکەیی بگونجێت”.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە: “بە پێویستی دەزانین زیاتر تیشک بخرێتە سەر بنەما پسپۆڕییەکان لە قوتابخانە ئامادەییەکان، وەک پسپۆڕیی ورد، کە ھەردوو بەشی زانستی و وێژەیی لەخۆ دەگرێت و بۆچوون ھەیە کە بەشی زانستی بکرێت بە دووبەش، بەشی زیندەوەرزانی، کە ھەردوو بابەتی زیندەوەرزانی و کیمیا وەک بابەتی سەرەکی تێیدا بخوێندرێن، بەشی زانستە پراکتیکییەکان، کە ھەردوو بابەتی بیرکاری و فیزیا، وەک بابەتی سەرەکی تێیدا بخوێندرێن”.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەشی وێژەییەوە ڕوونی کردووەتەوە: “بەشی وێژەیی بە ھەمان شێوەی بەشی زانستی بکرێت بەدوو بەش، کە بریتین لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و بەشی زمانەوانی، ھەوڵبدرێت ڕێژەی 60%ی بەشە وانەکانی ھەفتانە، بۆ بابەتە پسپۆڕییەکان تەرخان بکرێت”.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزارەتی پەرەردە گۆڕانکاری لە سیستەمی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات Reviewed by Unknown on 10:23:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.