هه‌واڵێكی گرنگ بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 ئاماده‌یی
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری پێدانی سێ نمره‌ی بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌وه‌رزی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه وزاریه‌كاندا ده‌رده‌چن هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش زانیاری له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه له‌كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌ی وزاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی، ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌وه‌رزی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رده‌چون، له‌وه‌زاره‌ته‌وه سێ نمره ده‌خرایه سه‌ر كۆنمره‌كانیان”.
وتیشی:”بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2016 ـ 2017) وه‌زاره‌ت ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، واته ئه‌گه‌ر خوێندكار له‌وه‌زری یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانیشدا ده‌ربچێت، ئه‌و سێ نمره‌یه وه‌رناگرێت”.
سه‌باره‌ت به‌پێدانی نمره‌ی بڕیار بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی سیوه‌یلی وتی:”هیچ بڕیارێك نییه بۆ پێدانی نمره‌ی بڕیار بۆ خوێندكارانی پۆله كۆتاكان، خوێندكارانی پۆله ناكۆتاكانیش ده‌توانن 10 نمره‌ی بڕیار وه‌ربگرن”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: