Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوباد تاڵەبانی ٢ ڕۆژ دەکاتە پشو لە سنوری سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە فەرمانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ماتەمەینی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕاگەیاند و دەوامی فەرمانگەکانیش ئاسایی دەبێت و دەوام ڕاناگیرێت.

عومەر قەڵادزەیی لەبری پارێزگاری سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لە سنووری ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕادەگەیەنن.

وتیشی، لەو دوو ڕۆژەدا کە ماتەمینی ڕاگەیەندراوە، دەوامی فەرمانگەکان ئاسایی دەبێت و دەوام ڕاناگیرێت، بەڵام ئاڵا دەهێنرێتە خوارەوە بۆ نیوە و ماتەمی سەرتاسەری لە ناوچەکاندا دەگێڕدرێت.

ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە، شۆڕش حاجی وتەبێژی گۆڕان ڕایگەیاند، نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کردووە، چەند کاتژمێرێک دواتریش تەرمەکەی نەوشیروان مستەفا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و ئەمڕۆش مەراسیمی بەخاکسپاردنی پرسەکەی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

شایاینی باسە ئەم بڕیارەی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەوەندەی تر توڕەیی خەڵکی ناوچەی نیللی سەوزی زیادکردوەو بێ دەسەڵاتی و بێ ئێرادەیی قوباد تاڵەبانی دەبینن لە بڕیاردان.و زۆربەی شارەزایان باس لەوەدەکەن بۆ پشوەکانی مەلا مستەفا بۆ کوردستان هەموویەتی بەڵام بۆ نەوشیروان مستەفا شەرمنانە بڕیار دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکان




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline


قوباد تاڵەبانی ٢ ڕۆژ دەکاتە پشو لە سنوری سلێمانی Reviewed by Unknown on 11:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: