Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەپەلە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە ڕونکردنەوەیەکدا کە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاوی کردۆتەوە باسی کورتەی خالەکانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات و لەم خاڵانەدا باسکراوە:

18486257_1519515201454262_2856182277305462853_nراگەیاندراوی رۆژنامەوانی
سەرلەئێوارەی ئەمرۆ (17/5/20177) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەرێوەچوو.
یەكەم: كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ چارەسەركردنی هەندێ‌ كێشە، كە رووبەرووی ناوخۆی یەكێتی بۆتەوە، سەرەنجام پرۆژەیەكی هەمەلایەنەی مەكتەبی رێكخستن بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان لەسەر بنچینەی ژیاندنەوەی پرەنسیپەكانی حزبایەتی‌و سزا و پاداشت، تاوتوێ‌ كراو بەگشتی پەسەندكرا. لەكۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كە رۆژی شەمە (20/5/2017) ئەنجام دەدرێت گفتوگۆی لەسەر دەكرێ‌ بۆ پەسەندكردن‌و دواتریش لەگەڵ ئۆركانەكانی تریش تاوتوێ‌ دەكرێ‌ بۆ ئەوەی ببێتە پرۆژەی گشتگیری یەكێتی.
دووەم: سەبارەت بەو قسە و قسەلۆكە زیانبەخشانەی، كە لەماوەی رابووردودا هەندێك لە بەرپرسانی یەكێتی لە راگەیاندنەكانەوە كردوویانە، جێگری سكرتێری گشتی‌و دەستەی كارگێر و هەڤاڵ هێرۆ راسپێردران ڕاستەوخۆ لێكۆلینەوەیان لەگەڵدا بكەن، بۆ ساغكردنەوەی تۆمەتەكانیان.
سێەم: سەبارەت بەهەندێ‌ تاوان‌و بەرەلایی لەهەندێ‌ ناوچەی كوردستان ئەنجام دەدرێ‌، كە بووە بەهۆی نیگەرانكردنی خەڵك، بڕیاری پێویست درا بۆ هاوكاری كردنی حكومەت بۆ كۆتایی هێنان بەو كێشانە.
چوارەم: لەبارەی ئەو تۆمەتانەی هەندێ‌ پەرلەمانتاری كوردستان لەدەرەوەی وڵات‌و ناوەوەی وڵات هەڵیانبەستووە، بڕیاردرا نوسراوی رەسمی ئاراستەی حزبەكانیان بكرێ‌ بۆ روونكردنەوەی هەڵوێستەكانیان لەسەر ئەو تۆمەت‌و قسەلۆكانەو لە دادگاش كەیسەكە ساغ بكرێتەوە.
پێنجەم: وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی نەخشەرێگای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە مەكتەبی سیاسی‌و بڕیاردرا لەكۆبوونەوەی داهاتوی مەكتەبی سیاسی دا، گفتوگۆی لەبارەوە بكرێ‌‌و هەڵبسەنگێندرێی.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك

 




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەپەلە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە Reviewed by Unknown on 7:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: