بۆچی ئاوێنە لە نێو مەسعەددا دادەنرێت
هەموومان بە ئەسانسۆری كارەبایی “مەسعەد” بەسەر نهۆمەكانی سەرەوەی باڵەخانەكان سەركەوتووین، لە نێو هەموو ئەسانسۆرەكانیش ئاوێنە دانراوە و بەكار هاتووە، بەڵام تا ئێستە لە خۆتان پرسیوە كە بۆچی ئاوێنە لە نێو مەسعەددا دادەنرێت؟.
توێژەرانی بواری دەروونی و تەندروستی سەرەتا ئەو بڕیارەیان داوە كە ئاوێنە لە نێو ئەسانسۆرەكان بەكار بهێنرێ، ئەمەیش بۆ ئەوەی وەك فێڵێكی چاو و عەقڵی و دەروونی و چارەسەری بەسەر ئەو كەسانەی لەو رێگەیەوە سەردەكەون بۆ نهۆمە بەرزەكانی باڵەخانەكان.
شارەزایانی بواری دەروونی دەڵێن، بەكارهێنانی ئاوێنە لە نێو ئەسانسۆرەكاندا جۆرە فێڵێكە لە چاو و شوێنی ناوەوەی ئەسانسۆرەكە فرەوانتر دەردەكەوێت،
هاوكات یارمەتیدەریشە بۆ ئەو كەسانەی كە فۆبیای شوێنی داخراویان هەیە. جگە لەوەیش خەڵك بە سەیركردنی خودی خۆیان لە نێو ئەسانسۆرەكان لە رووی دەروونییەوە، بەبێ ئەوەی هەستی پێ بكەن، لە هەندێ كێشە رزگاریان دەبێت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: