Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دۆگماى مامۆستا

دۆگماى مامۆستا *قادر أسماعیل عبدالقادر
کۆمەڵگا پڕە لە کەسى بێ سەلیقە وکەم ئەزموون ، پڕە لە خەڵکى نەخۆش وپاشقول لێدەر ، پڕە لە حەسوود و مل شکێنەر ، بەڵام لە نێو ئەم هەموو خراپەدا ، خەڵکى خراپتریش هەن ، کە هەمیشە ئەو جۆرە کەسانەن کە خۆیان فاشل ورووخاو وبێ خەسڵەتن ، هەمیشە دەیانەوەێت هەموو خەڵکى وەک خۆیان ناشیرین بکەن ، دەیانەوەێت هەموو دونیا وەک ناخى ئەوان رەش بێت .

بێ گومان کۆمەڵگاى ئێمە پڕە لە خەڵکانێک کە هەمیشە دەیانویست بە فێڵ وتەڵەکەبازى هەنگاوەکانى خوێندن ببڕن و خوێندن وناوەندەکانى خوێندن بکەنە گاڵتەجارى و تەڵەکەبازى ، وتەنانەت بۆ هەندێکیان ئەو دەرفەتە رەخسا بە هاوکارى وهەماهەنگى خەڵکى نەفس نزمى نێو بوارەکەش ، ئەوەیە ئەمرۆ دەبینى لە بچووکترین دەرفەت ، لە بچووکترین درز دەگەڕێن بۆ ئەوەى ژەهرى ناخیان برێژن بە مامۆستا :

 بەڵێ ، ئەو جۆرە کەسە فاشلانە کە ئەگەر ببنە خاوەنى گەورەترین بڕوانامەى جیهان هەر فاشلن چونکە لە ناخەوە داروخاو وناکەسن، دەزانن ئەوەى بەدەستیان هاتووە هەقى خۆیان نیە ، لە ناخەوە کەسانێکن شایستەى ئەوە نەبوونە لە سەر تەختەى پۆلەکان دانیشن بۆیە دەیانبینى لە هەموو هەڵوێست وکردار ورەفتارى مامۆستایان بە گومانن ، ئەگەر بەردێک لە ئاسمان بەربێتە خوارەوە خەتاى مامۆستایە ، ئەوان خۆیان وەک پەپولە نیشان دەدەن ومامۆستا وەک تاوانبار وێنا دەکەن ، ناخى پیسیان رۆژە رێەک دەروات ، بەڵام بۆنى کەلاکى خۆیان ناکەن و دێن بۆنە پیسەکەیان بە مامۆستا دەرێژن ،

من دڵنیام ئەوانەى لە دواى دەرفەت دەگەرێن بۆ قسە کردن بە مامۆستا ، دۆگما ونەخۆشى کەم بوون و بچووک بوونى خۆیان لە ئاستى بەرزى وپیرۆزى مامۆستا دەبینن بۆیە ، لە بچووکترین دەرفەت بێ ئەوەى کەس پێیان بڵێ ناخى رەشیان بە مامۆستا دەرێژن .

من دڵنیام ئەوانەى قسە بە مامۆستا دەڵێن گرێەکى دەرونى لە ناخیان دا هەیە بەرامبەر بە مامۆستا ئیتر نازانم ئەو کاتەى قوتابى بوونە مامۆستا لەسەر رەفتارێک یان هەڵەیەک سەرزەنشتى کردوون وئەوانیش ئەو رق وکینەیان لە ناخى خۆیان هەڵگرتووە و دەیڕێژنە هەموو مامۆستایان .

یان ئەو کەسانە هەر لە بنەرەتدا خەڵکى فاشل و داروخاو بوونە ویستویانە لە سەرشانى مامۆستا هەنگاو بنێن وببن بە شت بەڵام مامۆستا رێگر بووە لە بەردەم ئارەزوەکانیان،

من ناڵێم مامۆستا فریشتەیە وبێ هەڵە وکەموکورتیە ، چونکە ئێمە زادەى کۆمەڵگاین وهەموو شتێ تێدا ئاسایە وهیچ شتێک مەحاڵ نیە ،

مامۆستاش مرۆڤە و قابیلى هەڵەیە ، بەڵام ئەوەى قابیلى لێخۆشبوون نیە ، تۆمەت وقسەى بێ بنەما و شتى هەڵواسراوە دەربارەى بابەتێک کە پەیوەست بێت بە مامۆستاوە ، کە بە داخەوە بە هۆى بەڕەڵایى ونەبوونى سانسۆر هەر کەسێ وهەڵدەسێ ناخى رەش وپیسى خۆى بڵاو دەکاتەوە بێ ئەوەى تۆزقاڵێک خۆى ماندوو بکات و بەدواى راستیەکان بگەرێ ،

ئەمە جگە لەوەى میدیاى نابەرپرس وناپرۆفیشناڵ کە زۆر جار ئەو رەفتارە پیسە لە راپۆرتى کەناڵە تەلفزیونیەکانیش دەبینین،

بۆیە ئێستا کاتى خۆیەتى مامۆستا چۆن وەک جاران پێشەنگ بووە لە چاکردنى کۆمەڵگا دەبێ زیاتر خۆى ماندوو بکات ، چونکە پێ دەچێ بە داخەوە زۆربەى خێزانەکان ئەرکى پەروەردە کردنى منداڵەکانى خۆیانیان خستوەتە ئەستۆى مامۆستا و خۆیان سەرقاڵى دابین کردنى نان وبژێوى ژیانى منداڵەکانیانن ،

“مامۆستا بەرهەم هێنەرى سەرجەم پیشەکانى دیکەیە”، بۆیە هەڵەى مامۆستا وەک هەڵەى خەڵکى دیکە نیە دەبێ مامۆستا سوورتر بێت لە بەرپا کردنى دادپەروەرى لە هەموو رەفتار وکردارى،

دەبێ ئەوەش بزانێ کاریگەرى بچووکترین رەفتارى بۆ چەندەها ساڵ دەمێنێتەوە ، پێویستە زۆر روونتر و زوور سوورتر بین لە پەروەردە کردنى فێرخوازەکان بە جوانترین شێوە بێ سڵمینەوە لە هیچ شتێک ،، سوور بین لەسەر ئەوەى کە چاکسازى ریشەیى تەنها لە دەستى مامۆستایە بێ گوێى دانە قسەى هیچ ناخ پیسێک ، بەڵام نابێ لە نێو قوتابیەکانمان رەفتارى لاسەنگ بنوێنین چونکە کۆمەڵگا لە مانە زیاتر بەرگەى خەڵکى نەخۆشى دیکە ناگرێت ، کە لە بۆسەدان بۆ بچووکترین هەڵەى مامۆستا ، تەنانەت ئامادە نین گوێى لە کەس بگرن ویەکسەر بێ هیچ لێکوڵینەو وبەدواداچوونێک مامۆستا تۆمەت بار دەکەن، ئومیدەوارم ئەوانەى ناخیان بەرامبەر مامۆستا پیسە برۆن دەستى یەکەم مامۆستایان ماچ بکەن کە فێرى نووسین وخوێندنەوەى کردن. یان هەر هیچ نەبێ برۆن سەردانى پزیشکێکى دەرونى بکەن ، بەو ئومیدەى ناخى پیسیان پاک ببێتە هەرچەندە ئێمە دەزانین “دارێک بەرى هەبێت خەلکى بەردى تێدەگرێ”
تیبینى / ئەم وتارە وەڵامێکە بۆ ئەو کەسانەى پاش هەر رووداوێک کە پەیوەست بێت بێت بە مامۆستاوە ژەهرەکانیان دەرێژن بە مامۆستا.

* دۆگما جۆرێكه‌ له‌ نه‌خۆشی ده‌روونی كه‌ تووشی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ست به‌ نوقسانی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر خه‌ڵك




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

دۆگماى مامۆستا Reviewed by Unknown on 12:39:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: