Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ ئەوەی خێزانێکی بەختەوەر و ئاسوودەت هەبێ

ڕەنگە زۆر کات ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە واهەست بکەن ئاسوودەی تەنها خێزانی تەنها بە بوونی ماددی دێت، چونکە ئەگەر ماددە نەبێت ناتوانن هیچ خۆشیەک بەدەستبهێنن، بەڵام ئەم بیرکردنەوەیە تەواو هەڵەیە. هەموو هاوسەرێک دەتوانێت خۆشی و ئاسوودەی بەدەستبهێنن بەبێ بوونی بڕە پارەیەکی زۆر، ئەگەر ئەو دوو کەسە خۆشەویستیەکی زۆر لەنێوانیاندا هەبێت و لەیەکتری تێبگەن و بگونجێن پێکەوە بەنمونە دەوڵەمەندێک پەنا بۆ ئێوارە خوانێکی ڕۆمانسی دەبات لە کافێ یان ڕێستۆرانتێکی تایبەت، دەکرێت تۆ لەماڵەکەی خۆت یان پارکێک ئەو کەشە دروستبکەیت.
18471611_445156659165309_1517409585_n
توێژەران و پسپۆڕانی جەخت لەوەدەکەنەوە سەرکەوتنی هاوسەرگیری لەدوای گونجاندن و نەبوونی ناکۆکی دێت لەو پەیوەندیە بەڵام گرنگە پەیوەست بن بە سێ بنەماوە:
هەمیشە هەستەکانی خۆیان بۆیەکتری دەربڕن، واتە راستگۆ بن لەهەر شتێک هەستی پێ دەکەن دڵتەنگی بێت یان خۆشی یاخود داوکاردنی شتێک، پێکەوە گوێ بۆ هەستەکانی یەکتری بگرن و پێویستیەکانی یەکتری پڕبکەنەوە لەڕووی مەعنەویەوە. پەیوەست بەیەکتریەوە و هاوبەشی کردنی هەردولا لەهەموو ڕوویەکەوە، بەبێ ئەوەی هیچ درۆیەک بکەن،
بوونی متمانەت سەرچاوەی ئاسوودەی خێزانە ئەگەر درۆ هەبوو متمانەی بوونی نەبوو چاوەروانی ئەنجامی باش و ئاسوودەی مەبە ئەگەر خاوەنی هەموو پارەی دوونیا بیت. گرنگیدان بە خواست و ئارەزووەکانی یەکتری و جێبەجێکردنی، بۆ نمونە داوا دەکات جگەرە نەکێشیت ئەگەر نەتوانیت تەواو دەستبەرداری بیت دەتوانیت لایەنی کەم کەمی بکەیتەوە یان ئارەزوو ڕەنگی جلێکی یان شێوازێکی دەکات هاوسەرەکەی بەهەمان شێوە ڕەنگە نەتوانیت هەموو کاتێک بەو جۆرە بیت بەڵام دەتوانیت کەمێک بەپێی خواستەکانی ئەو بیت ، تاهەست بە خۆشەویستی تۆ بکات، ئەگەر نا بێزاربوونی بەدوا دێت و ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی بۆشای سۆزداری و هەڵە ئەگەر پارەیەکی زۆریش هەبێت بەهەمان شێوە دەبێت.
 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بۆ ئەوەی خێزانێکی بەختەوەر و ئاسوودەت هەبێ Reviewed by Unknown on 6:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.