پێشکەشکاری بەرنامەی سەیرو سەمەرە بۆچی خۆی کوشت..؟
پێشکەشکاری بەرنامەی سەیرو سەمەرە بۆچی خۆی کوشت..؟
عەبدولخالق تەلعەت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، پێشكه‌شكارێكی پێشووی كه‌ناڵی كوردستان خۆی كوشتووه به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه.
وتیشی، ئه‌و كه‌سه ناوی سۆرانه-و پێشتر به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی هه‌بووه كه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه پێشكه‌شی كردووه‌و به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه خۆی كوشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “ئه‌و كه‌سه پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزار بووه‌و ئێواره‌ی دوێنێ له كافتریاكه‌ی خۆی له هه‌ولێر گوله‌ی به سنگی خۆیه‌وه ناوه‌و خۆی كوشتووه”.
“دوو براده‌ری له‌گه‌ڵ بووه كه شه‌ریكی بوون به‌وته‌ی ئه‌وان پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزار بووه، كه 100 بۆ 150ده‌فته‌ر دۆلار بووه، گوله‌یه‌كی به سنگی خۆیه‌وه ناوه”.عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت وای وت.
جه‌ختیكرده‌وه، “ئه‌و كه‌سه شه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه‌و كه‌س نه‌یكوشتووه به‌ڵكو خۆی كوشتووه‌و، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌رییه له هه‌ولێر.”
سۆران سه‌قزی، پێشتر له‌كه‌ناڵی كوردسات به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوی سه‌یرو سه‌فه‌ر پێشكه‌شده‌كرد.

نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: