Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

والی حەمەشەش پیل کۆچی دواییکرد، ئەو والیەی هەمومان بەعەزرەتەوەبوین سەیری وەرەقەی ئیمتیحانی بکەین

والی حەمە شەش پیلی شاری دەربەندیخان کۆچی دوایی کرد .
هەتا ژیا زۆرینەی خەڵک پێیان خۆش نەبو نزیکیان بێت کە ئێستاش مردوە دڵنیام وەک عەزە قەل پرسەکەی فەیس بوکی قەرەباڵغ تر ئەبێت تا پرسەکەی مزگەوتی.

والی حەمە شەش پیل مرد ئەو والیەی کە منو هاوڕێکانم خوا خوامان بو بتوانین سەیری وەرەقەی ئینتیحانەکانی بکەین بۆ ئەوەی دو دێڕی لێ بدزین!

من یەکێک بوم لەوانەی کە هەمیشە هەوڵم ئەدا لە رەحلەکەی دوای ئەو دانیشم تا بتوانم سەیری وەڵامەکانی بکەم.

والی لە پڕێکا توشی گۆشەگیری بوو
لە بەر ئەوەی کوڕە هەژار بو چارەیان بە نوشتەو خۆڵی سەر گۆڕی پیاو چاکان بۆ کرد تا بە تەواوی بوە ئەو والیەی کە ئێوە لە دوا رۆژەکانی ژیانیا ئەتان بینی.

والی هەر بە مناڵی شێتیان کرد ئیتر ژیانی لە سەر جادەکان بە جلێکی دڕاوو چڵکنەوە بە سەر برد.

ئێستا من داوای ئەوە لە خودا ناکەم کە والی ببەخشێتو بیخاتە بەهەشت چونکە ئەزانم ئەگەر لێ پرسینەوەیەک هەبێت ئەوە ئەو ئەبێت پرسیار بکا نەک پرسیاری لێ بکەن،
بەڵام داوا لە ئیوە ئەکەم ئەوانەی وەک والی ئەژینو لەو شارەدان بە چاوی ڕیزو سۆزەوە سەیر بکەن

یادت بە خەیر والی گیان ڕەنگە مردن بۆ تۆ تاکە وەسیلەیەک بێت بۆ ئارامی

حسێن علی شریف

18341779_10154817882198495_4843504003949357834_n




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

والی حەمەشەش پیل کۆچی دواییکرد، ئەو والیەی هەمومان بەعەزرەتەوەبوین سەیری وەرەقەی ئیمتیحانی بکەین Reviewed by Unknown on 7:10:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.