Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەستگیرمکە گەر دەتوانی!چیرۆکی بەناوبانگترین ساختەکاری مێژووە

زانکۆلاین/وەگێران لەزمانی ئنگلیزیەوە

بمگرە گەر دەتوانی چیرۆکی گەورەترین ساختەکاری مێژووەو باس لە فرانک ویلیام دەکات و لیۆناردۆ دیکاپریۆ ڕۆڵی دەبینێت لە فلمێکدا. .
فرانک ویلیان بەناوبانگرترین ساختەکاری ئەمریکیە کە مێژوو ناوی تۆمارکردوە.
سەرەتای دەستکردن بە کاری تەزویراتی لە ساڵی شەستەکانەوە دەستپێدەکات و ئەوکات تەمەنی ١٦ ساڵان دەبێت.
لە١٦ ساڵیدا بە تەزویرکردنی چەکی پارە بە درێژایی ٣ ساڵ نزیکەی ٢٥٠ سەفەری بۆ ٣٠٠ وڵآتی جیاوازکرد(بە چەکی پارەی ساختە). لەماوەی ئەو ٣ ساڵەدا ئەو هەموو سەفەرە دەکات و لە دەیان ئۆتێلی ٥ ئەستێرەدا دەمێنێتەوەو خواردن و خەوتنی هەمووی بەلاش..
دوای ٣ ساڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هەست بەو کارە دەکەن و ئەمیش پێش ئەوان بەخۆی دەکەوێت و بە بەڵگەنامەی ساختەوە خۆی دەکاتە دکتۆری مناڵان لە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا ئەویش بەسودوەرگرتن لە دکتۆرێکی راستەقینە کە لە شوقەکە لەگەلیدا دەژیا.لەوێش بوە سەرپەرشتیار بەڵام هەر زو خەریکبوو کەشفبێت دەستەکەی ئەویش لەبەر ئەوەی دکتۆرەکان بەردەوام پرسیاریان دەکرد لێی و بوە هۆی مردنی مناڵێک لەکاتی لەدایکبوندا بەهۆی نەبونی ئۆکسجین. دوای ئەوە لەوێش رادەکات و ئەمجارە بروانامەی دەرچون لە زانکۆی هارڤارد لەبەشی یاسا تەزویر دەکات و بەم بڕوانامەش دەبێتە داواکاری گشتی لە ویلایەتی لویزیانا ..لێرە زۆر نەماوە چوونکە گەنجێک هەبوو رقی لێیبوو و پرسیاری زۆر لێدەکرد لەسەر رابردوی.
لە ئەمریکا هەستی بەوەکرد مانەوەی مەترسیە لەسەری بۆیە بە بەلگەنامەی ساختەوە سەفەر دەکات بۆ فەرەنساو لەوێ دەبێتە فەرمانبەر لە هێلی ئاسمانی فەرەنسی.. لە سەرەتای حەفتاکان لە فەرەنسا بۆ یەکەم جار دەستگیر دەکرێت. لەوکاتەدا لە لایەن ١٢ وڵآتەوە داواکراوبوو بەتۆمەتی کاری ساختەکردنی چەکی پارەو بەڵگەنامە حکومیەکان. لە فەرەنسا بۆماوەی ٦ مانگ لە زیندان بەسەر دەبایت و پاشان تەسلیمی ولاتی سوید دەکرێت لە سویدیش ٦٦ مانگ لە زیندان دەبێت و لەوێشەوە تەسلیمی ئەمریکا دەکرێتەوە و لەکاتی گەرانەوەی بۆ ئەمریکا لە ناو تەیارەیەکی پڕ لە ئەفسەردا دەبێت و لە ژێر چاودێریەکی ورددا دەبێت لە ناو فرۆکەکە، هەر لە ناو فرۆکەکەدا پێش ئەوەی تەیارەکە بگاتە دەروازەی سەرەکی فرۆکەخانەکە لە دەرگاکی فرۆکەکە خۆی فرێ دەداتە خوارەوە کاتێک دەڵی دەرۆمە تەوالێت.. بەڵآم پاش چەند رۆژک دەستگیر دەکرێت و دەخرێتە زیندان.. لەزیندان پاسەوان و پلەدارەکان زۆر سەرسامی زیرەکی دەبن و بەردەوام لەدەوری دەبن و قسەیان بۆ دەکات و باسی فێل و چۆنیەتی کەشفکردنی فێلبازەکان دەکات. بۆیە ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی سی ئای ئەی تەواو دەکات و بەردەوام هاوکاریان دەبێت لە ئاشکراکردنی فڵیل ساختەکارەکان.
هەروەها لە بازاری کاردا زۆر ساختەکاری پارەو یاریکەر بە بازاری دراوەوەو کەشفدەکات.
ئێستاش راوێژکاری بنەبڕکردنی گزی و ساختەکاریە لە کۆمپانیایەک کە پشکی خۆی تێدایە.
فلمێکیش لەسەر ئەم فرانکە نەگبەتە هەیە کە لیۆناردۆ دیکاپریۆ رۆڵی دەگێڕیێت..
وەرگێران ZAnkoLine
فلمەکە ناوی وەرە بمگرە گەر ئەتوانی
“”Catch Me if You can

15895028_1224385617639581_4685269536778170629_n
paramount-11729-Full-Image_GalleryBackground-en-US-1483994508346._SX940_
amyadams2kinopoisk.ru



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

دەستگیرمکە گەر دەتوانی!چیرۆکی بەناوبانگترین ساختەکاری مێژووە Reviewed by Unknown on 8:54:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.