ئێران پاڵەوانێکی زۆرانبازی جیهان لەسێدارە دەدات کە کوردەو خەڵکی کرماشانە
پاڵەوانی وەرزشی سونەتی زۆرانبازی ئێران لە کێشی ٧٤ کیلۆگرام دوای مانەوەی بۆ ماوەی ٩ ساڵ و ١١ مانگ لە زیندان ، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە درا.
وەرزشکارەکە کوردەو خەڵکی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ناوی تدورەو ماوەی زیندانی کردنەکەی لە پارێزگای زنجان بەسەربردو هەر لەوێش لەسێدارەدرا.
تۆمەتی دەستگیرکردنەی وەک باسدەکرێ دەسدرێژی کردنە سەر هاوڕێیەکی وەرزشکاری بوە لە کاتی راهێنانەکاندا بەڵام تا ڕۆژی لەسێدارەدانی کوردە وەرزشکارەکە هەرگیز دانی بەو تاوانەدا نەنا.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ڕیژەی لەسێدارەدانی تێدایە زۆرترین ئەو کەسانەش کە لەسێدارەدەدرێن کوردو سونە مەزهەبن.

نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئێران پاڵەوانێکی زۆرانبازی جیهان لەسێدارە دەدات کە کوردەو خەڵکی کرماشانە
Reviewed by Unknown
on
7:58:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: