Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

‌مامۆستایه‌ك: به‌هۆی‌ ژنهێنانمه‌وه‌ هه‌مووتان ده‌رچوون

له‌ هه‌ڵوێستێكی‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا مامۆستایه‌كی‌ وانه‌ی‌ بیركاری‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ وڵاتی‌ سعودیه‌ له‌ كۆتایی پرسیاری‌ تاقیكردنه‌وه‌دا مژده‌ی‌ داوه‌ته‌ قوتابییه‌كانی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ژنهێنانیه‌وه‌ هه‌موویان ده‌رده‌چێنێت.

چالاكوانانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی‌ پرسیاری‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ وانه‌ی‌ بیركاری‌ خوێندنگه‌یه‌كی‌ ناوه‌ندی‌ وڵاتی‌ سعودیه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ مامۆستایه‌ك به‌ناوی‌ مشاری‌ ئه‌لحربی‌ له‌ كۆتایی پرسیاره‌كه‌دا به‌ تێبینی‌ نووسیویه‌تی‌ كه‌ “به‌هۆی‌ ژنهێنانمه‌وه‌ كه‌س ناكه‌وێت، هه‌موو قوتابیان ده‌رچوون”.

بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ ئه‌و پرسیاره‌ كاردانه‌وه‌ی‌ جیاوازی‌ به‌رامبه‌ر مامۆستاكه‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێك پێیانوایه‌ كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ دڵخۆشكردنی‌ قوتابییه‌كان و به‌شداریكردنیان له‌ خۆشییه‌كه‌یدا، هه‌ندێكی‌ تریش ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ و پێیانوایه‌ كه‌ كار له‌ ئامانجی‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: ئه‌لعه‌ره‌بیه‌

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

‌مامۆستایه‌ك: به‌هۆی‌ ژنهێنانمه‌وه‌ هه‌مووتان ده‌رچوون Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:27:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.