ئومێد خۆشناو هاتە دەنگ و لەسەر خەیارەکە دای ڕونکردنەوە
لە پاش بڵاوبوونەوەى چەند وێنەیەکی لە کاتى خەیار دابەشکردن و کاردانەوەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەر ڕووداوەکە، ئومێد خۆشناو ڕوونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوە و نوسیویەتى “هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌یبه وشه‌رمیی من به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خەیارێک بێت، هه‌زار جار سوپاس بۆ خەیار!.”.
ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە ناونیشانى “ڕونکردنه‌وه وسوپاسێک بۆ خەیار” دا ڕایگەیاندووە،”چه‌ند ڕۆژێکه وێنه‌یه‌ک له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له چه‌ند سایتێکی بێ ئیش، بۆته بابه‌تێکی هه‌رزان بازاڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگوینیان له دار دۆزیبێته‌وه، ده‌رباره‌ی ده‌نوسن وقسان ده‌که‌ن!.”
ئاماژەى بەوەشکردووە “هه‌رچه‌ند نه‌م ده‌ویست هیچ سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی وا پووچ بڵێم، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای چه‌ند هه‌ڤاڵێکی ئازیز به‌کورتی ده‌ڵێم، چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوی هاریکاری کوردی ئه‌مریکی، له هه‌نگاوێک بۆ به‌گه‌ڕخستنی تواناکانی لاوانی که‌مپی به‌حه‌رکه، ژماره‌یه‌ک خانووی پلاستیکیان دروستکردبوو، بۆ چاندنی خیار، له‌کاتی ته‌واو بوونی پڕۆژه‌که منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم، بانگێشتکرابووم، له‌وێش له‌سه‌ر داوای ئه‌و ڕێکخراوه یه‌که‌م به‌رهه‌می ئه‌و خەیاره‌یان پێمان ڕنی وپاشان داوایان کرد به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ی دابه‌ش بکه‌ین “.
ئومێد خۆشناو لە ڕوونکردنەوەکەدا نوسیویشیەتى “ئه‌و ڕێکخراوه وه‌ک چالاکی خۆیان وێنه‌کانیان بڵاوکردووەته‌وە، ئەگینا من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌و تێفکرینه ئایینیە هه‌یه، که ده‌ڵی چاکه‌ی به ده‌ستی ڕاست بکه و ده‌ستی چه‌پ ئاگادار نه‌بێت، بۆنموونه کاتی خۆی که خانوی په‌رله‌مانتاریم پێشکه‌ش به منداڵانی ئۆتیزم کرد، من باسم لێوه نه‌کرد، به‌ڵکوو کوڕه شه‌هیدێکی هه‌ڤاڵم باسی کرد‌و ئینجا له میدیاکان بڵاوکرایه‌وه”.
لە کۆتایدا ڕایگەیاندووە “ئه‌گه‌ر منێک خانوو ببه‌خشم شه‌رم بکه‌م باسی بکه‌م، عه‌یبێکی زۆر گه‌وره‌یه ،باسی به‌خشینی چه‌ند کیلۆ خەیارێک بکه‌م!.”.
ئەوەشی نوسیوە “هه‌رچه‌ند زۆر باش ئه‌وه ده‌زانم، چه‌ند ساڵێکه له‌ژێر چاودێری ومیکڕۆسکۆب وفۆکسی نه‌یارانم، بۆیه دوای هه‌شت جار له‌هاک کردنی ئیمێڵ و واڵه‌که‌م، سوپاس بۆ خودای گه‌وره هیچ شتێکی منیان ده‌ستنه‌که‌وت تا شه‌رمه‌نده ببم له‌گه‌ڵ خۆم وهه‌ڤاڵانم وحزبه‌که‌م.”
ئەمەش لە دواى ئەوە هات لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا و بڵاوبوونەوەى ئەو وێنانە زۆرترین قسەى لەبارەوە کرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک لەوانە وەک توانج و پلارلێدان بۆ خۆدەرخستن باسیان کردووە ، هەندێک بە کارێکی ڕەوا و ئاساییان لە قەڵەم داوە.
سایتی ئێن ئارتی

نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline

ليست هناك تعليقات: