چۆن خۆت لە خەمۆکی ڕزگار دەکەیەت؟
ڕۆژانە رووبەڕووی زۆر کێشە و گیروگرفت دەبینەوە، میزاجمان تێکدەدات تووشی دڵتەنگی و خەمۆکی دەبین، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر باری تەندروستیمان هەیە بەشێوەیەکی گشتی، بەنموونە ڕەنگە شێواز یان بڕی نان خواردنمان تێکبدات.
کاتێک میزاجمان تێکدەچێت و تووشی خەمۆکی دەبین، چۆن باری دەروونیمان ئاسایی بکەینەوە تا بگەڕێینەوە سەر هەمان باری جاران و دڵخۆشبین و میزاجمان باش بێت؟
1-ئەو شوێنە بگۆڕە کە هەستدەکەیت میزاجتی تێکداوە، بڕۆ دەرەوە هەوایەکی پاک هەڵبمژە و لەناو پارکێکدا ڕێ بکە، چونکە خێراترین ڕێگایە بۆ هەستکردن بە میزاجێکی باش.
2-گەرماوکردن یان خۆشتن بە ئاوی گەرم بۆ ڕزگاربوون لە دڵەڕاوکێ و حەوانەوەی ماسولکەکان و مێشک.
3-خواردنەوەی چای ڕووەکی بۆ هێورکردنەوەی مێشک و هەست بە ئارامیکردن، وەک گوڵە بەیبون و چای سەوز.
4-مەساجکردن بۆ ماسولکەکان و بەشەکانی لەشت بکە بە زەیتی سروشتی وەک زەیتی زەیتونی بۆندار، بۆ ئەوەی مێشک هێور بکاتەوە کرژبوونی ماسولکەکانت نەهێڵێت.
5-هەوڵبدە ماوەی تەواو بخەویت، بۆ ئەوەی پشوو بدەیت و چالاکیەکانی لەش نوێ بێتەوە و کاری مێشک ئاسان و باش بێت و دڵەڕاوکێت نەمێنێت.
6-وەرزشکردن ڕێگایەیکی خێرایە بۆ بەرزکردنەوەی هۆڕمۆنی دڵخۆشی لە لەشدا، دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی تەرکیزی مێشک.
7-لەکاتی تێكچوونی میزاجدا، ئەو خۆراکانە بخۆ کە ئارەزووی دەکەیت و بەخواردنی دڵخۆش دەبیت و میزاج ئارام دەکاتەوە.
8-لەگەڵ هاوڕێیان و دۆست و ئازیزاندا کۆبەرەوە و گفتوگۆ و قسەی خۆش بکە، بەتایبەتی خانمان بەم ڕێگایە زۆر هێور دەبنەوە میزاجیان دەگۆڕێت.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: