Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

داهاتی نەوت بەرەو کوێ

داهاتووی نەوت بەرەو کوی ؟

نوسین/رزگار عبدالکریم/خوێندکاری دکتۆرا
-١-
لە سەروبەندی دۆزینەوەی نەوتەوە لە سالی ١٨٦٠ تا حەفتاکانی سەدەی رابوردوو نرخی بەرمیلێک نەوت لە نیوان ٥٠ سەنت بۆ ٢ دۆلار نیوو بووە . لە ئەنجامی پشتیوانی کردنی
ئەوروپاو ئەمریکا بۆ قەوارە ئیسرایئلی، لە پەرچەکرداریکی سیایسی -ئابووریدا، لە ئۆکتۆبەری 1973 وولاتانی عەرەبی بەرهەمهێنی نەوت ، هەناردە کردنی نەوتیان بۆ دەوڵەتانی پیشەسازی راگرت . بەمەش نرخی نەوت یەکەم شۆکی لە میژژوی خۆیدا تۆمارکرد بە شێوەیەک لە ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٠ نرخی بەرمێلێک نەوت بۆ ٣٦ دۆلاربەرز بویەوە .
-٢-
بە پیی توێژینەوە ئابووریەکان ، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری سلبی لە سەر گەشەی ئابوور ئەمریکاو ئەوروپا و وولاتانی بەکاربەری نەوت هەبوو ، هەر ئەمەش وای کرد کە خیرا بە دوای چارەسەریکی گونجاو دا بگەرین ، بۆیە لە ریگای خەزینی ستراتیجی و باش بەکارهینانی ووزە و سیاسەتی دارایی و نەختینەیی سەرکەوتوەوو توانیان کارگەرییە نەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەر گەشەی ئابووری کەم بکەنەوە بۆیە شارەزایان پیان وایە لە دوای ساڵەکانی ٢٠٠٠ وە ئیتر هەلکشان و داکشانی نرخی نەوت ئەو کاریگەرییە نەرینییەی بۆ ئابووری ئەمریکاو ئەوروپا نابیت .
بە پیچەوانەوە دەولەتانی بەرهەمهینی نەوت کە بەشیوەیەکی زۆر پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن، راستەوخۆ کاریگەر دەبن بە هەلکشان و داکشانی نرخی نەوت لە دوو رووەوە :
یەکەم لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ، بە هۆی نەبوونی سیاسەتیکی روونی ئابووری و پلانیکی تۆکمەو گونجاو بۆ سود وەرگرتن لە زیادەی داهاتی نەوت ، قەبارەی خەرجییەکانی حکومەت زیاد دەکات و بەمەش لە مەودای دووردا هیچ گەشەیەکی ئابووری روو نادات .
دووەم بە هۆی ئەوەی کە ئابووریەکی تاک رەهەندی هەیە و تەواوی کەرتە ئابووریەکانی کەی پشتگوی خراوە ، لە حالەتی دابەزینی نرخی نەوت دا ، کاریگەریەکان زیاتر دەبن و کورتهینان و کەم کردنەوەی خەرجیەکان و زۆر جار دارمانیکی ئابووری ئابڕووبەرانە رووبەرووی وولات دەبیتەوە وەک ئەوەی ئیستا لە عیراق و فەنزویلا روودەدات .
بە کورتی وولاتە پیشەسازییەکان لە دوای ٢٠٠٠ خۆیان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رزگار کردوە ، بە پیچەوانەوە وولاتانی بەرهەم هینی نەوت هەتا ئیستاش لە ژیر رەحمەتی ئەم یارییەدان و نەیان توانییوە نە سود لە بەرزبونەوەی نرخ وەربگرن نە خۆشیان لە ئاسەوارە سلبیەکانی دابەزینی نرخ دەرباز بکەن .
-٣-
پرسیارەکە ئەوەیە داهاتووی نەوت بەرەکوی دەروات ؟ بری خواستی نەوت لە جیهانی پر لە گۆرانکاری ٣ دەیەی داهاتوودا بە کوێ دەگات ؟ ئایا ئەم گۆرانکاریانە لە بەرژەوەندی ووڵاتانی بەرهەمهینی نەوت دەبەن یان بە پیچەوانەوە؟
بە سەرنج دانێكی توێکاریانە دەگەینە ئەو راستییەی کە خواست زیاتر گاریگەر بووە وەک لە خستنەرووی نەوت لە سەر هەڵکشان و داکشانەکانی نرخی نەوت ئەمەش تا رادەیەکی زۆر پەیوەندی بە فشەڵی هەیکەلەی ئابووری دەوڵەتانی بەرهەمهینی نەوتەوە هەیە ( کۆبوونەوە بێ گاریگەرییەکانی ئەم دواییەی ئۆپیک بەلگەیەکی روونە بۆ لاوازی هیزی خستنەروو لە بازاری نەوتدا).
وولاتانی ئۆپێک و گەورە کۆمپانیاکانی نەوت وەک شیل و ئیکسۆن مۆبیل پیان وایە کە بۆ ٢٠٤٠ رێژەی خواست بە نزیکەی١٠٪ زیاد دەکات و بری خواست بۆ ١١٠ میلیون بەرمیل لە رۆژیکدا بەرز دەبیتەوە ، لە کاتیکدا ئاژانسی نیودەوڵەتی ووزە International Energy Agency پرسیاری جدی لە سەر ئەم پیشبینیە دروست دەکات ، لە بەر رۆشنای ئەو گۆرانکاریانەی کە تەسور دەکریت لە ٣ دەیەی داهاتوودا روو بدەن گریمانەکانی پشت ئەم پیشبیننیە هەلدەوشێنێتەوە.
-٤-
گۆرانی تەکنۆلۆجی و بەکارهینانی ووزە بە شیوەیەکی باش و کارامە و گۆران ووەرجەرخان لە سیاسەتی ووزە و دۆزینەوەی سەرچاوەی وزەی خاوین ئەو گۆرانکاریانە دەبن کە لە ٣ دەیەی داهاتوودا کاریگەری زۆرگەورە لە سەر بازاری نەوت و بە تایبەت خواست لە سەر نەوت دروست دەکەن.
ئاژانسی نیودەوڵەتی ووزە پیشبینی ئەوە دەکات خواست لە سەر نەوت بەو شیوەی کە کۆمپانیا ولاتانی ئۆپێک باسی دەکەن نەک بەرز نابیتەوە بەلکو بە بری ٣٦ میلیون بەرمیل لە رۆژیکدا کەم دەکات، لە ١٠٣ میلیون بەرمیلەوە بۆ نزیکەی ٧٥ میلیون بەرمیل لە رۆژیکدا دادەبەزیت ، بەم پییە بیت لە ٣ دەیەی داهاتودا بازاری نەوت بە نیسبەت وولاتانی بەرهەم‌هینی نەوتەوە توشی گرفتیکی گەروە دەبیتەوە.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

داهاتی نەوت بەرەو کوێ Reviewed by Unknown on 9:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.