Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گۆڕانکاری لە پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت

وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایدەکات گۆڕانکاری لە پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت و سێ جۆر پرسیار بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت.
سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لەبەرنامەی کاتژمێری کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا ئەوەی ئاشکراکرد لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتیەکاندا، پێشتر دوو جۆر پرسیار هەبوو کە (A-B) بوون بەڵام ئەمساڵ  سێ جۆر پرسیار (A-B-C) بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێن لە هۆڵی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکاندا.
لەبارەی هەندێک دەنگۆوە سەبارەت بە ئاشکرابوونی پرسیاری تاقیکردنەوەکان سامان سیوەیلی ڕایگەیاند “لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا هەندێک هەواڵی ناڕاست بڵاودەکرێنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی دەروونی خوێندکاران و ئێمە بەتوندی دژی ئەو بابەتە دەوەستینەوە”. 
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی کەیسی ئاشکرابوونی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی ساڵی پاریشەوە وتی “ساڵی ڕابردوو هەوڵێک هەبووە بۆ دزەپێکردنی پرسیارەکان و لەسەر ئەو بابەتەش سێ مامۆستا بۆماوەی سێ مانگ زیندانی کراون و ئێستا بە کەفالەت ئازاد کراون و دۆسیەکانیان لە دادگایە”.
ناوبراو هۆشداری ئەوەشیدا کە هەر خوێندکارێک هەوڵی گزیکرن (غەشکردن) بدات لە تاقیکردنەوەکاندا، ئەوا بەپێی بڕیاری پەروەردە ئەو خوێندکارە لە تاقیکردنەوەکان بێبەش دەکرێت.

 

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

گۆڕانکاری لە پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا دەکرێت Reviewed by Unknown on 9:07:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات: