کوردبەو بیخوێنەوەو بڵاوی بکەوە و وانەی لێوەرگرە
کورد ئا لەبەر ئەمەیە نابێت بەهیچ
کوردەکان ڕازی نەبوون سوڵتان والیەکیان بۆ دابنێ
کاتێ ناوچەکان کەوتنه دەست عوسمانیەکان ، سوڵتان والیەکی نارد بۆ شارێکی کوردنشین ، خەڵکەکەی وتیان قبوڵمان نیه سوڵتان والیمان بۆ دابنێ ، ئەم هەواڵه گەیشتەوه ئەستەمبوڵ ، سوڵتان زۆر توڕەبوو ، به وەزیری وت سوپایەک ڕێک بخه و شارەکه وێران بکە.وەزیرێکی عاقڵی هەبوو ، وتی گەورەم کوردەکان له شەڕدا ئازان ، دڵنیام زۆرمان لێ دەکوژن ئەگەر شەڕیان لەگەڵ بکەین ، پێشنیارێکم هەیه ، پێیان بڵێ با خۆیان لەناو خۆیاندا والی هەڵبژێرن .وتی ئەی ئەگەر لەژێر دەسەڵاتمان دەرچوون چی دەکەی ؟
وەزیر وتی ساڵێکی تر ئەم کاته وەڵامی ئەو پرسیارەت دەدەمەوه !
ئەوه بوو ، سوڵتان ئەمری دەرکرد با خۆیان ڕێک بکەون و والی بۆ خۆیان دانێن .
هەر که تەتەر هەواڵەکەی گەیانده شاره کوردەکه ، هەموو سەرۆک خێڵ و عەشرەتەکان کەوتنه مونافەسه ، ئەم ئەی وت من شایانی والی شارم ، ئەو دەیوت نەخێر دەسەڵات قابیلی منه و خەڵکم زۆره و شایستەم ، دواجار کەسیان دانیان به یەکتردا نەنا و ڕێک نەکەوتن ، ئەوەبوو دەستیان کرد به شەڕ لەناو خۆیاندا ، زۆریان لەیەک کوشت تا هەندێ پیاو ماقوڵ و خەڵکی خەمخۆر بۆ ئەوەی خوێنی زیاتر نەڕژێت ، چوون بۆ لای سوڵتانی عوسمانی و پێیان وت فریا بکەوه شاریان وێران کرد !!
ئەوەبوو سوڵتان والیەکی بۆ ناردن و حوکمی کردن ئیتر شەڕ نەما و بوونه ژێر دەستەی عوسمانییەکان . (زانکۆلاین جیاوازترین سایت و پەیجی کوردیە. هههه بۆیە ئەمە دەنووسم زۆرکەس پۆستەکانی پەیجەکەمان دەدزن با ئەمەش کۆپی بکەن لەگەڵیا. ئۆکەی بەردەوامبەلە خوێندنەوەی دێری کۆتایی.)
وەزیر وتی گەورەم ئەمە وەڵامی پرسیارەکەی پارت بوو ، بینیت که بەبێ قوربانی چۆن گرەومان بردەوه ؟!
تێبینی : له شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی وەرگیراوه.
“ئەحمەد بەرزنجی”
ZAnkoLine
کۆمێنتی خۆت بەجێبهێڵە
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: