گوندێک ئافرەتەکانی هەراسان بون و داوای پیاو دەکەن
گوندێک لەبەرازیل ئافرەتەکانی هەراسانبوون و داوای پیاو دەکەن.
لە وڵآتی بەرازیل گوندێک هەیە کە دانیشتوانەکەی هەمووی ئافرەتن و نزیکەی ٦٠٠ ئافرەتیان هەیەو هیچ پاوێکی لێنیە. گوندەکە کە ناوی نوێڤایەو ٤ کاتژمێر بە ئۆتۆمبیل دورە لە پایتەختی وڵاتی بەرازیل ، ئێستا هیچ پیاوێکی لێناژی و دانیشتوانەکەی کە هەموویان ئافرەتن و تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵدان داوا لەکاربەدەستان دەکەن کە پیاویان تێکەڵبکرێت و لەو دورەپەرێزیەیان دەربکەن. شایانی باسە هۆکاری نەبوونی ئافرەت لەم گوندە ئەوەیە کە گەنجانی ئەم گوندە کە تەمەنیان دەگاتە ١٨ ساڵ لەم گوندە دەبێت دەربچن و دوایی بگەرێنەوە بەڵآم لەوکاتەی کەدەبێت بگەرێنەوە ژیانی خۆیانیان پێکهێناوەو سۆزداری خۆیان هەیە بۆیە ناگەڕێنەوەو ئەم حالەتەی دروستکردوەو ئەم هەواڵە بوەتە باسی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکانی بەرازیل
وەرگێران لە ئنگلیزیەوە زانکۆلاین
سەرچاوە:تێلێگراف
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ليست هناك تعليقات: